لە خانەقین دایکێک و سێ منداڵەکەی بەهۆی ئاگرەوە گیانیان لەدەستدا

لە شارۆچکەی سەعدییەی سەر بە خانەقین ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە دایکێک و سێ منداڵەکەی سووتان و گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی دوێنێ ٢ی ئەیلول لە شارۆچکەی سەعدیەی سەر بە خانەقین بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لەماڵێک کەوتەوە.

 

پۆلیسی خانەقین ڕایگەیاندووە، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە بووە و چوار ئەندامی خێزانێک کە دایکێک و سێ منداڵەکەیەتی، سووتان و گیانیان لەدەستدا.