تابلۆی ئەمڕۆ: دروێنە

تابلۆی دروێنە، تابلۆیەکی زەیتییە لەلایەن هونەرمەندی ئەڵمانی یۆهان باپتیست کێرنەر، کە تێیدا ژنێک و منداڵەکانی لە دروێنە، بە دڵخۆشییەوە دوای ڕۆژێکی درێژ لەناو سروشت و دار و ئاژەڵە ماڵییەکان دەگەڕێنەوە.

 

یۆهان باپتیست کێرنەر ١٨٠٦-١٨٦٦هونەرمەندێکی پلاستیکی ئەڵمانی ناسراوە بە کارە واقیعیەکانی، کە ئیلهامیان لە ژینگەی ئەڵمانی وەرگرتووە، گرنگی بەو وردەکاریانە دەدات کە گرنگی و جوانی بە کارەکە دەبەخشێت، لە تابلۆی "دروێنە"دا، لە ساڵی ١٨٥٧ بە ڕەنگی زەیتی نەرم کێشراوە، حەزی لە پیشاندانی بچووکترین وردەکارییەکان بووە لە پاشخانی هەورەوە تا سێبەرە ڕەنگدانەوەییەکان.

 

لە تابلۆکەدا ژنێکی بەهێز بە سەرێکی داپۆشراوەوە دەردەکەوێت، پاڵ بە عەرەبانەیەکی دارەوە دەنێت، کە بەرهەمی سەوزی هەڵگرتووە و سێ منداڵەکەی لەسەر دانیشتووە، سیمایەکی ڕوونی بەختەوەرییان هەیە، لەکاتێکدا کوڕە گەورەکەی لە پێشەوەیە و عەرەبانەکە بە پەتێکی درێژەوەیە و لە دەستیدایە.

 

لە پاشخانەکەدا هەندێک بەرد لە نزیکەوە دەردەکەون، ژن و منداڵێکی دیکە لە ژێر دارەکاندا دادەنیشن، بەڵام لە دوورەوە شاخێک دەبینرێت کە هەورەکانی لە باوەش گرتووە، لە ژێرەوەشدا دەریاچەیەکی ڕوون هەیە کە و شینی ئاسمانیە.