لە ئاکبەلەن سەربازەکان بەربەستەکانیان زیاد کرد

پارێزەرانی ژیان کە بەردەوامن لە تێکۆشانیان دژ بە کۆمەڵکوژی سروشت لە دارستانەکانی ئاکبەلەن، ئەو توالێتە گەرۆکانەی کە ویستیان لە ناوچەکە دایبنێن ئاستەنگ کراو سەربازەکان بەربەستەکانیان زیاد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دارستانەکانی ئاکبەلەن، کە دەکەونە ئیکیزکۆیا میلاسا موغلا و کۆمپانیای Limak  لەگەڵ  ICبەیەکەوە بۆ فراوانکردنی ناوچەی کانی وزە دەستی کردووە بە لەناربردنی سروشت، لە دژی کۆمەڵکوژی سروشت خەباتی دانیشتوانی ئیکیزکۆ و بەرگریکارانی ژیان لە ٢٣ەمین ڕۆژدا بەردەوامە.

 

ڕێگە نەدرا توالێتی گەڕۆک دابندرێت

لە ٢٢مین ڕۆژی تێکۆشاندا، چوار توالێتی گەرۆک ڕەوانەی ناوچەکە کرا لەلایەن شارەوانی ئیزمیر بۆ گوندنشینان و پارێزەرانی ژیان، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکەوە ڕاگیران، ئەو هاوڵاتیانەی کە هەوڵیاندا تەوالێتی گەڕۆک ببەن بۆ ناوچەی پارێزەران، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردە سەریان.

 

بەربەستەکان دروستکران

دوو کەس بە لێدانەوە دەستگیرکران و بەربەستیان لەبەردەم توالێتە گەڕۆکەکان، شارەوانییەکە توالێتی گەڕۆکی لە ڕێگەی کۆمپانیاکانەوە نارد، بەڵام گەڕێندرانەوە چونکە سەربازەکان ڕێگەیان نەدا دابندرێن.

 

ئەو پارێزەرانەی کە دەستگیرکراون لە شەودا ئازادکران.