دادگا تۆمەتبارکردنی ڕۆژنامەنووسانی دژ بە یاسا لە قەڵەم دا

دادگا تۆمەتبارکردنی لە دژی ڕۆژنامەنووسان دیجلە موفتوئۆغڵو و سەدات یەڵماز کە لەناو ٤٩ کەسی دیکەدان دژ بە یاسا لە قەڵەم دا و ئاماژە بەوەکراوە کە تۆمەتەکە دژی CMKیە.

ئەنقەرە

 

دیجلە موفتوئۆغڵو، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلەو فورات " DFG" و سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا، سەدات یەڵماز، سەرنوسەری "MA" لەناو ٥ دەستگیرکراودا کە دەربارەی ٤٩ کەس لێکۆڵینەوە تەواو بووە، لە ١٨ی تەمموز تۆمەتبارکردنیان ئامادەکراوە.

 

ویستیان تۆمەته جۆراوجۆرەکان ئامادە بکەن

ئەو تۆمەتەی کە ڕەوانەی دادگای باڵای تاوانی ئەنقەرە کرا لە ٢٧ی تەمموز ڕەتکرایەوە و ڕادەستی نوسینگەی داواکاری گشتی ئەنقەرە کر، دادگا ئاماژەی بەوەکرد هیچ پەیوەندییەک له نێوان ده ستگیرکراوان و لێکۆڵینەوەکەدا نییه و لێکۆڵینەوەکە بە کۆمەڵ دەستیپێکردووە و ئەم دۆخە دەبێتە هۆی کێشەی زۆر لە پرۆسەی کۆتاییدا، دەبێت بۆ هەر یەکێک تۆمەتی جیا ئامادە بکرێت، دەستنیشانی کرد کە ئەو شوێنەی تۆمەتەکەی دەربارە ئامادەکراوەو تاوانی تێدا کراوە ئەنتاڵیایە، ئەو تاوانەی دەوترێت ئەنقەرەیە و هیج تاوانێک نییە کە ئانجام درابێت.

 

تۆمەتەکە دژی CMKیە

دادگا ڕایگەیاند فەرمانی دەستگیرکردنی نزیکەی ٢٠ کەس وەک وەک بەشێک لە لێکۆڵینەوەکانن دەستگیر نەکراون، ئەو کەسانە هیچ وتەیەکیان لێوەرنەگیراوە،  لەبەر ئەوە، هیچ پێشێلکارییەکی دەستبەجێ بۆ تاوانەکە نەکراوە و پێویستە تۆمەتبارکردن لە دژیان ئامادە بکرێت دوای تەواوبوونی کارەکە، دادگاکە ڕایگەیاند کە ئەو سکاڵایە دژی یاسای دادگای تاوانی ماددەی ١٧٠/٣-٤ بووە.

 

هەرچەندە دادوەر و دادگا پێداچوونەوەیان بەو بڕیارە کردووە، بەڵام هیچ ئەنجامێکی نییە تا ئێستا.