ژمارەی ٢٨ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە ناوی "ڕۆژهەڵات" بڵاوکرایەوە

ژمارەی ٢٨ی گۆڤاری ژنۆلۆژی بە ناوی "ڕۆژهەڵات" تیشک دەخات سەر خەباتی ژنان لە چوار پارچەی کوردستان و بەتایبەت شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی نوێی گۆڤاری ژنۆلۆژی، کە ٢٨ەمین بڵاوکراوەیە، بە ناوی "ڕۆژهەڵات" بڵاوکرایەوە و تیایدا تیشک دەخاتە سەر شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشکەشکرا بە ژینا ئەمینی و ناگیهان ئاکارسال.


ئەم ژمارەیە گۆڤارەکە بە زمانی کوردی، فارسی و تورکی بڵاو دەکرێتەوە و بابەتەکانی نێو ئەم ژمارەیە بەم شێوەیەیە؛

 

- شیکارییەک بۆ ڕەوشی کولتووری، کۆمەڵایەتی و مێژوویی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان / ئەڤین زیلان.
- کاریگەری مۆدێرنیزم و باوکسالاری لەسەر ژنان / ڕۆشین عوسمان.
- کاروانی هەزاران ساڵە لەسەر لێوارەکانی ئازادی / خونە ئەنوش.
- بۆچوونێک سەبارەت بە سەرهەڵدانی ژنان دژی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی لە زیندانەکانی ئێران/ پونە ئاشتیانی.
- ڕێگەکانی سزادان لە مێژووی ئێراندا / هەرکۆڵ جەلالیان.
- شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی و چەپەکانی ئێران: بکەرە نەبینراوەکان / ئامتاب مەهبود.
- ڕزگاربوون لە فشارەکان: دەربارەی سیاسەتی سڕینەوە و نکۆڵی/ هێرۆ خوسرەوی.
- توێکاری سیاسی بۆ جەستەی ژن لە شۆڕشی ژینادا / بەیان عەزیزی.
- تەڤگەری ژنانی ئێران / پەیمان والی.
- بێگومان سەردەکەوین چونکە سەرهەڵدان ژیانە.
- چیرۆکی ژیانی کوێستان داودی
- دیدار: تێکۆشان لەسەر بناغەی هێزی خود، گەردوونی بووە / چیمەن ئاراس