ژنانی ناڕازی ئەفغانی: وەرە مافی مرۆڤەکەتان ببەنەوە

دوو ساڵ دوای هاتنە گرتنە دەستی دەسەڵاتی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە، ژنانی ئەفغانستان بەردەوامن لە دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی کردەوەکانیان.

ناوەندی هەواڵ

 

گروپێک لە ژنانی ناڕازی لە ئەفغانستان، ١٩ی حوزەیران لە شوێنێکی داخراو لە ئەفغانستان کۆبوونەوە و داوایان لە ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد لەسەر بنەمای بەهاکانی مافی مرۆڤ پاڵپشتی ژنانی ئەفغانستان بکات

 

بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی، جەختیان لەوە کردەوە کە "لە دوو ساڵی ڕابردوودا خەڵکی ئەفغانستان لەلایەن گروپێکی تیرۆریستی بە ناوی تاڵیبانەوە بە بارمتە گیراون و ئەم گروپە هەموو چوارچێوە یاساییەکانی پاراستنی ژنانی لەناوبردووە".

 

ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، ژمارەیەک لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چاوپۆشی لە کارەکانی تاڵیبان دەکەن و تاڵیبان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاردەهێنن، دەشڵێن: نابێت جیهان پشتیوانی لە گروپێکی تیرۆریستی بکات و وەک ئامرازێک بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بەکاری بهێنێت.

 

هەروەها دروشمەکانی "ئاگادارکردنەوە، جیهانی لەبیرچوو"، "کۆمەڵگەی جیهانی، نە ناو، نە ناونیشان"، "وەرن، مافی مرۆڤە مردووەکەتان ببەنەوە"یان  تەرمی مردووەکانتان بسەننەوە" و چەندینی دیکەیان بەرز کردەوە.