کەشتییەکی کۆچبەران ژێرئاوکەوت و ١٧ کەس خنکان
کەشتییەک لە دوورگەی مۆرای یۆنان ژێرئاوکەوت و بەلایەنی کەمەوە ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا.
ناوەندی هەواڵ
کەشتییەکی ماسی کە کۆچبەری تێدابوو لە دوورگەی مۆرای یۆنان ژێرئاوکەوت و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ١٧ کەس لە کەشتییەکەدا گیانیان لەدەستداوە.
هەر بە پێی زانیارییەکان ١٠٤ کەس لە کەشتییەکە ڕزگارکران، ڕزگاربووان گواستراونەتەوە بۆ شاری کالاماتای یۆنان، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان له دەستداوه زیاد بکات.