دەوری زەوی بە پاشماوە تەنراوە و هۆشداری لە ئەگەری کەوتنە خوارەوەی دەدرێت

بڕێكی زۆر پاشماوەی ئاسمانی لە خولگەی زەویدان و زانایانیش هۆشداری دەدەن، ڕۆژێك لە ڕۆژان ئەو پاشماوانە دەكەونە خوارەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

مانگێكی دەستكردی تایبەتمەند بە چاودێری كردنی مانگە دەستكردەكان نەخشەیەكی نوێی ئامادە كردووە كە ئەو پاشماوانە پیشان دەدات لە بۆشایی ئاسماندان و دەوری خولگەی زەوییان داوە، کە پاشماوەی مرۆڤن.


ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو پاشماوانە بەردەوام بەیەكدا دەدەن و زانایان پێیان وایە كە وەك بۆمبێكی تەوقیتكراو وان و ڕۆژێك لە ڕۆژان دەكەون بەسەرماندا.

 

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپی بڵاویكردووەتەوە، زیاتر لە ١٠ هەزار تۆن پاشماوە بە دەوری زەویدا دەسوڕێنەوە، بەپێی زانیاریەكانیش ئەمریكا ئەو وڵاتەیە كە زۆرترین پاشماوەی لە ئاسماندا جێهێشتووە.


ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو پاشماوانە مەترسین لەسەر ژیانی مرۆڤ، لە دەیەی داهاتوودا هەر مرۆڤێك  ئەگەری ١٠٪ی هەیە كە پاشماوەیەكی مانگە دەستكردەكان بكەوێت بەسەریدا و برینداری بكات یاخود بیكوژێت.