لارا عەلی بە گوماناویی گیانی لەدەستدا

لارا عەلی لە ڕانیە کە دوێنێ بە گوماناوی بە فیشەک بریندار ببوو، ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

دەرچوونی فیشەک و خۆکوشتن، ئاسانترین پاساون، بۆ دەرچوونی بکوژانی ژن لە یاساو داخستنی کەیسەکانی کوشتن، هەربۆیە کاتێک ژنێک دەکوژرێت، دەوترێت بەهۆی بەهەڵە دەرچوونی فیشەک بووە، یاخود دەوترێت خۆی کوشتووە.

 

دوێنێ ١٧ی نیسان، ژنێکی گەنج بە ناوی "لارا عەلی ڕەزا" دانیشتوی ڕانیە، دەوترێت بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە بریندار بووە و ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، دوای ڕۆژێک مانەوە بەبێ هۆشی، ئەمڕۆ بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستدا.

 

بەپێی زانیاریەکان لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە، جێی ئاماژەیە، کوشتنی ژنان لە باشووری کوردستان لە زیادبوونایە و ئەو هەواڵانەی میدیا بخوازێت بڵاوببێتەوە لەلایەن دەزگا فەرمییەکانەوە ڕادەگەیەنرێت، لە هەر دۆخێکیشدا دەسەڵات بخوازێت ڕووداوەکان بە شاراوەیی دەمێنێتەوە، بەڵام چالاکوانان باس لەوە دەکەن ئەگەر لە میدیاکانیشەوە کوشتنی ژنان بڵاونەبێتەوە، بەو واتایە نایەت کە کوشتنی ژنان بوونی نییە و ڕێژەکە هەر لە زیادبووندایە.