٩٠ چالاکوان و بنەماڵەی ناڕازی بانگەشەی دژایەتیکردنی ئیجابی ناچاری دەکەن

لە بەیاننامەیەکدا ژمارەیەک لە چالاکوانانی مەدەنی، سیاسی، مافی مرۆڤ و بنەماڵەیی لە ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند، لە درێژەی خەباتی گەلی ئێران لە دژی ڕژێمی ئیسلامی، پشتیوانی لە شەڕی دژ بە حیجابی ناچاری دەکەن و داوای "ئازادی پۆشین" بۆ ژنان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

٩٠ چالاکوانی مەدەنی، سیاسی، مافی مرۆڤ و بنەماڵەی ناڕازییانی ناوۆخی ئێران، هاوکات لەگەڵ درێژەی خەباتی گەل دژی ڕژێمی ئێران، لە بەیاننامەیەکدا دژایەتی خۆیان بۆ ئیجابی ناچاری ڕاگەیاند و داوای "ئازادی پۆشین"یان بۆ ژنان کرد.

 

لە بەیاننامەکەدا، کە ئاراستەی "خەڵکی بە  شەرەفی ئێران" کراوە و بە واژۆی کەسانی وەک پووران نازمی، فاتمە سپهەری، گیتی پورفازڵ، مونیرە عەرەبشاهی و چەندین کەسی دیکەی لەسەرە، هاتووە، "ئەو داستانەی کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە مێژووی خەباتەکانی ئێران لە دژی ستەمکاریی ئایینی و دیکتاتۆری هەمیشەیی دروستبوو، چارەنووسی گەلی بەرەو ئازادی و دیموکراسی برد، ئەمجارە لەبری ئاگادارکردنەوەی سەرکردەکانی ئەو حکومەتە خۆسەپێنەی کە ئایینی کردووەتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردنی ئازادی، قسە بۆ ئێوەی نەتەوەی قارەمانی ئێران دەکەین و لەگەڵ ئێوە هاوڕاین بۆ پاراستنی ئازادی لە هەڵبژاردنی جلوبەرگ و گشتیدا خۆشبەختی، کە بە فیداکردنی خوێن و گیان و بەرگەگرتنی زیندان و ئەشکەنجە و سێدارە بەدەستهات و یەکەم دەستکەوتی بەنرخی "ڕاپەڕینی مەهسا"یە، با تا کۆتایی خەبات بکەین بۆ گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی".

 

لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئێمە خەبات دەکەین بۆ بەدیهێنانی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی ئازاد و تەندروست و ئاوەدان، بەرامبەر هەڕەشەکانی هێزە سەرکوتکەرەکان، جەخت لەوە دەکەینەوە کە ڕۆژی شەممە، ١٥ی نیسان لەگەڵ ژنانی ئێرانی بن بۆ ئازادی جلوبەرگ و وەڵامدانەوەی سووکایەتیکردن بە ژنانی ئێرانی لێوانلێو لە سروشت.

لە هەمان کاتدا داوا لە باوەڕدارانی ئازیز دەکەین کە حیجاب پۆشن؛ خۆیان لە ستەمکاران جیابکەنەوە، بۆ ئەوەی لە ڕیسوا و شەرمەزاریی حکومەتدا بەشدار نەبن.

 

ژن، ژیان، ئازادی"