لێکۆڵینەوە لە بینا ڕووخاوەکانی باکووری کوردستان و تورکیا بەرفراوانتر دەبێت

ئێستا لە تورکیا زیاتر لە ٦٠٠  کەس لەسەر ئەو بینایانەی کە لە بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات ڕووخاون لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

چەندین ساڵە لە تورکیا، شارەزایان هۆشداریان داوە کە گەندەڵیی و سیاسەتەکانی حکومەت بووەتە هۆی ئەوەی کە بینا نوێیەکان سەلامەت نەبن بۆ ژیان و نیشتەجێبوون تێیدا، بەڵام ئەم قسانە پشتگوێ خران و لە بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ی شوبات سەدان هەزار بینا لە باکووری کوردستان و تورکیا ڕووخان و تەختی زەوی بوون.

 

ڕۆژی شەممە ٢٥ی شوبات، بەکر بۆزداغ، وەزیری داد ئاماژەی بەوەکرد کە ١٨٤  گومانلێکراو کە بەڵێندەرەکانی بیناسازی و خاوەن موڵکەکانی تێدایە، دەستگیرکراون.

 

دوو هەفتە پێش ئێستا، دەسەڵاتداران وتیان کە ١١٣ فەرمانی دەستگیرکردن دەرچووە و ئیستاش ئاشکرایدەکەن کە لێکۆڵینەوەکان فراوانتر بوون و ٦٠٠ کەس لێکۆڵینەوەیان لەگەل دەکرێت.