هاوڵاتیانی بێهشت کاردانەوەیان بەرامبەر بە ئافاد هەبوو

لە ناوچەی بێهشتی سەر بە سەمسور بەھۆی دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن، ھاوڵاتییان ناڕەزایەتیان دەربڕی و ڕایانگەیاند کە دوای تەواوبوونی ھەموو شتێک هاتوون.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

سەمسور- تا ئێستا ژمارەی ئەو کەسانەی لە ناوچەی بێهشتی سەمسور بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات گیانیان لەدەستداوە، دیار نییە، لەو ناوچەیە دەیان بینای تێدا وێران بوون و ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە، دانیشتوانی ناوچەکە لەبەردەم وێرانەکانیان وەستاون و خۆیان فڕێداوەتە بەردەم ئۆتۆمبێلەکانی ئافاد و داوای هاوکارییان کردووە، بەڵام هاوکارییان نەکردوون و تێپەڕیون.

 

"نەک دەوڵەت، گەل ئاگاداری ئێمە بوو"

لە گەڕەکی یەنی باڵەخانەی نوری ٨ نهۆمی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە وێران بووە، سۆنگول مەتین لەبەردەم باڵەخانە وێرانەکەدا وەستا و چاوەڕێی خوشکەکەی دەکات، دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕگارکردن درەنگ دەستیپێکردووە، لە ڕۆژانی سەرەتادا دەنگی خەڵک لە باڵەخانەکەیانەوە دەبیسترا، چەندین ڕۆژ داوای هاوکاریمان کرد، چاومان لەسەر ڕێگای گروپە فریاگوزاریەکان بووم بڕیار بوو سەرۆکی شارەوانی بێت و پرسیاری ئێمە بکات، بەڵام ئێمە نە سەرۆکی شارەوانی و نە پارێزگارمان بینی، هیچ کامیان نوێنەرایەتی ئێمە ناکەن، سەرەتا گوتیان دەنگ هەیە و ئومێدمان هەبوو، بەڵام ئێستا دەوڵەت ئاگاداری ئێمە نییە، دامودەزگا و خەڵک هاتبوون ئاگادارمانن.

 

"خۆمان فڕێدایە بەردەم ئۆتۆمبێلی ئافاد"

سەعدی ڤاکاس مەتین وتی بەرپرسان وەڵامیان نەداونەتەوە هەرچەندە چەندین جار پەیوەندییان پێوەکردوون، دوای چوار ڕۆژ گروپەکانی گەڕان چوونەتە ناو باڵەخانەکە، دوێنێ دەستیانکرد بە لابردنی وێرانە، ئێمە لە نزمترین نهۆمداین، لەم چەند ڕۆژەدا هیچ هاوکارییەکمان لە دەوڵەت وەرنەگرتووە. گروپی فریاگوزاری بەلای ئەم شوێنەدا تێپەڕین، ئێمەش لەو کاتەدا ڕێگریمان لێکردن، بەڵام پارێزگار "گوتی با هەموویان تێپەڕن"، چەند ڕۆژێک چاوەڕێمان کرد بێن و کارێک بکەن، بەڵام کەس نەهات و منداڵەکانمان مردن.

 

"خزمەکانم گیانیان لەدەستدا، ماڵەکەم وێران بوو"

ئایشە سۆما هەروەها باسی لەوە کرد کە کەسوکارەکەی گیانیان لەدەستداوە و ماڵەکەشی وێران بووە، خزمەکانم لە دیلۆک کۆچی دواییان کرد و ئێستا لێرە چاوەڕێی خوشک و براکانمم، منداڵەکانم لە بازارجیخ لەناو شەمەندەفەرەکاندا دەمێننەوە. هێشتا لێرە هیوام هەیە، چەند ڕۆژێک لێرە هیچیان نەکرد، ئێمەش نەمانتوانی هیچ بکەین، وا ماوەی دوو ڕۆژە کاری گەڕانیان دەستپێکردووە.