٤.٣ ملیار دۆلار بۆ هاوکاریکردنی هاوڵاتییان لە یەمەن پێویستە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، بۆ هاوکاریکردنی ١٧.٣ ملیۆن کەس لە یەمەن، بڕی ٤.٣ ملیار دۆلاریان پێویستە.

ناوەندی هەواڵ

 

نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە ڕایگەیاند، پێویستییان بە بڕی ٤.٣ ملیار دۆلار هەیە بۆ دابینکردنی دارایی چالاکییە مرۆییەکانی ساڵێکی وڵاتی یەمەن، لەکاتێکدا بەهۆی شەڕی چەند ساڵە و ململانێ و قەیرانەوە دۆخی هاوڵاتیان تا دێت بەرەو خراپبوون دەچێت.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکاری بەپەلە پێشکەش بە نزیکەی ١٤ ملیۆن کەس دەکات، هاوکات ٢١ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی دەبێت بۆ خزمەتگوزاری پاراستن لەمساڵدا، ئەم هاوکارییەش لە ساڵی ڕابردوودا-٢٠٢٢ ٢٣ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار کەس بووە.

 

هەروەها پلانی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان ٤.٢٧ ملیار دۆلار بۆ یارمەتیدانی ١٧.٩ ملیۆن کەس دابین دەکات.