سینەما سالم فیلمی "کۆبانێ" بۆ یەکەمجار لە باشووری کوردستان نمایش دەکات

فیلمی سینەمایی "کۆبانێ" کە چیرۆکی ڕۆحی بەرخۆدان و سەرکەوتنی ١٣٤ ڕۆژەی کۆبانێ دەگێڕێتەوە، ڕۆژی ٥ی مانگ لە سینەما سالم نمایش دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فیلمی "کۆبانێ" چیرۆکی بەرخۆدانی مێژوویی کوردانە، چیرۆکی فەرماندە نارین و میرکان و ئەبو لەیلا و موسا و سەدان شەهیدی شەرڤانی ترە، فیلمەکە چیرۆکی مانفیستکردنی ژنی ئازادە، لەلایەن ئوزلەم یاشار کاری دەرهێنانی بۆ کراوە و کۆمینی فیلمی ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەمی هێناوە.

 

"کۆبانێ" چیرۆکی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژەی شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە شەڕی دژی چەتەکانی داعش، فیلمێکی سینەماییە و قۆناغی وێنەگرتنەکەی نزیکەی ساڵیکی خایاندووە، ٢٠٠ کەس لە شەڕڤانان، وڵاتپارێزان و ئینتەرناسیۆنالیست کاریان تێیدا کردووە، سەرجەم ئەو شوێنانەی کە فیلمەکە تێیدا وێنەی گیراوە لەناو شاری کۆبانێ یە.

 

 

فیلمی "کۆبانێ" لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٢دا، بۆ یەکەم جار لە شاری کۆبانێ نمایشکرا و بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، ٥ی کانوونی دووەم، کاتژمێر ٧ی ئێوارە لە سینەما سالم لە شاری سلێمانی بۆ ئەکەمجار نمایش بکرێت.