بە دروشمی ژن، ژیان، ئازادی ڕێپێوان لە پاریس دژی کۆمەڵکوژی دەستیپێکرد
ڕێپێوان لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا دەستیپێکرد و لە ناوەندی کولتووری کوردیی ئەحمەد کایاوە دەچنە بەردەن ناوەندی زانیاری کوردستان، کە کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٣ی تێدا ئەنجامدرا
ناوەندی هەواڵ
کەمێک بەر لە ئێستا کوردان و دۆستان و ئازادیخوازان لە بەردەم ناوەندی کەلتووری کوردیی ئەحمەد کایا، کە کۆمەڵکوژیی ٢٣ی کانوونی یەکەمی تێدا ئەنجامدرا، کۆبوونەوە و بە ڕێپێوان دەچنە بەردەم ناوەندی زانیاری کوردستان، کە کۆمەڵکوژیی ٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٣ی تێدا ئەنجامدرا و سێ ژنە شۆڕشگێڕی کوردی تێدا شەهید کرا.
چالاکوانان لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ بە کاتی فەرەنسا کۆبوونەوە و بە دروشمی "ئێمە تۆڵەی خۆمان بە شۆڕشی ژنان دەکەینەوە" لە ئێستادا ڕێپێوانەکە بەردەوامە و ئیدانەی هەردوو کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی ساڵی ٢٠١٣ و ٢٠٢٢ دەکرێت.
لە ڕێپێوانەکەدا هەزاران کەس دروشمی "بمرێ خیانەت"، "ژن، ژیان، ئازادی" و "تۆڵە" و "شەهید نامن" دەوڵێنەوە و وێنەی شەهیدان ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئامینە کارا، میر پەروەر و عەبدوڵا کزل بەرز کراوەتەوە.