قوتابخانەکان دەکرێنە ئامانج و دەبنە ناوەندی سەربازی

دەوڵەتی تورکیا لە هەموو هێرشەکانیدا ناوەند و مەیدانەکانی خوێندن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەکاتە ئامانج. تەنانەت بە هەموو هێرشەکانیشەوە، ئیدارەی خۆسەر بە تواناکانی خۆی درێژە بە سیستەمی پەروەردە دەدات، بەڵام تا ئێستا سێ هەزار و ٥٩٦ خوێندکار وازیان هێناوە

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- سیستەمی پەروەردەیی دەوڵەت-نەتەوە و سیستمە باڵادەستەکان لەسەر پێکهێنانی هۆشیاری مرۆڤ و پێکهێنانی کادرەکانی لەسەر هەمان سیستەمی دەسەڵات دامەزراوە، خوێندکاران و مامۆستایان لە باڵەخانەیەکدا کۆدەکرێنەوە و بەرنامەی پەروەردەیی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دەسەڵات ئامادە دەکرێت و دەخوێندرێت. ئەمەش لەسەر بنەمای مۆدێلە کلاسیکییەکانی پەروەردە لە سیستەمی باڵادەستی ئێستادا دامەزراوە. هەروەها ئەم سیستەمە کەمینەکان قبوڵ ناکات و یەک سیستەمی پەروەردەی یەک زمانی بەسەر هەموو کەسێکدا دەسەپێنێت و پەروەردەی زمانی دایکیش بۆ هەموو گروپەکان وەرناگیرێت.

 

یەکێک لە دەستکەوتە بەنرخەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا کە نرخی زۆری بۆ بەخشرا، سیستەمی پەروەردەکردنی نەوە نوێیەکان بوو لەسەر بنەمای مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک، کە عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد وەک مۆدێلی مۆدێرنی ئەو سەردەمە پێشیخست و ئەم مۆدێلە نوێیە تاکە بەدیلێکی نوێ بوو بۆ سیستەمی تەقلیدی و کلاسیکی هۆشیاری دەسەڵات بۆ پەروەردەکردنی نەوە نوێیەکان.

 

لەلایەکەوە شەڕ و لایەکی دیکە بنیادنان

لە پرۆسە و جیددیترین قۆناخەکانی شۆڕش و ئاوەدانکردنەوەدا، سیستەمی پەروەردە لە ڕۆژئاوای کوردستان بووە یەکێک لە خاڵە گرنگەکان. لەلایەک شەڕ و لە لایەکی دیکەوە بنیادنان و ئاوەدان کردنەوە، سەرەڕای هەموو لەشکرکێشییەکان، سیستەمی پەروەردە هەنگاوی گەورەی بەخۆیەوە بینی و پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە. ئەم مۆدێلە نوێیەی پەروەردە بووەتە بەدیلێک بۆ سیستەمی پەروەردەی کلاسیک کە لەسەر بنەمای هۆشیاری یەکتاپەرستی و پیاوسالاری دامەزراوە، لە چوارچێوەی ئەم سیستەمی پەروەردەیەی ئیدارەی خۆسەردا، هەمووان دەتوانن بە زمانی دایکی خۆیان پەروەردە وەربگرن، سیستەمی پەروەردەیی لەسەر بنەمای مۆدێلی ئەخلاقی و سیاسی هەموو پێکهاتەکانی، خێزانەکان بە خۆشحاڵییەوە منداڵەکانیان دەناردە قوتابخانەکانی ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

 

ناوەندە پەروەردەییەکان بوونەتە ناوەندی سەربازی

بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، سەدان هەزار هاوڵاتیی سەرێکانی و گرێسپی کۆچیان کرد بۆ ناوچەکانی دیکە، سیستەمی پەروەردە لەسەر هێڵە سنوورییەکان بە تەواوی وەستێنراوە، کانتۆنی حەسەکە ٥٠٠ قوتابخانەی هەیە بەڵام بەهۆی هێرشەکانەوە خوێندن لە زۆرێک لە قوتابخانەکان ڕاگیراون، قوتابخانەکانی سەر هێڵە سنوورییەکان داگیرکران و بوونە ناوەندی سەرباز و ئەشکەنجەدان و ناوەندە پەروەردەییەکان کراونەتە بنکەی سەربازی. بۆ ئەوەی قوتابیان بێبەش نەبن لە سیستمی خوێندنی ساڵی نوێی ٢٠٢١-٢٠٢٢ قوتابخانە بۆ کۆچبەران لە کەمپی سەرەکی کرایەوە.

 

٨١ هەزار و ٨٠٥ قوتابی لە خوێندن بێبەش بوون

بەهۆی هێرشە توندەکانی ئاسمانی و تۆپبارانەکانی ١٩ی تشرینی دووەمەوە، دەوڵەتی تورک هێرشێکی تەواوەتی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکرد، قوتابخانەکان و زۆرێک لە ناوەندە گرنگەکانی کۆمەڵگە کرانە ئامانج و لەناوچوون.

 

بەپێی داتاکانی ئیدارەی قوتابخانەکانی کانتۆنی حەسەکە، بە گشتی ١٨٢ قوتابخانە و ٨١ هەزار و ٨٠٥ خوێندکار لە ئاستی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە حەسەکە هەن. لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ساڵی ٢٠١٩ەوە تا ئێستا ٦١ قوتابخانە داگیرکراون و وێرانکراون و سێ هەزار و ٥٩٦ قوتابی لە خوێندن بێبەش کراون.

 

سەرەڕای هەموو هێرش و سەختییەکانی ژیان، ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پێداگری لەسەر سیستەمی پەروەردە دەکات، هەموو دەرفەتەکانی بۆ خوێندن ڕەخساندووە.