سیمینارێک بۆ ناگیهان ئاکارسەل ساز کرا
خوێندکارانی زانکۆی ژنۆلۆژی سیمینارێکیان بۆ ناساندنی ژیان و تێکۆشانی ناگیهان ئاکارسەل ڕێکخست.
قامیشلۆ
بە دروشمی "چارەسەری ئەم کاتە، ژن ژیان ئازادی" خوێندکارانی زانکۆی ژنۆلۆژی بۆ ناساندنی ژیانی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، کە لە ٤ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بەدەستی دەوڵەتی تورک شەهیدکرا، سیمینارێکیان بۆ خوێندکارانی زانکۆی ڕۆژئاوا لە شاری قامیشلۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ساز کرد، ئەو ژنە گەنجانەی کە لە سیمینارەکەدا ئامادەبوون، وتیان: "ناگیهان ئاکارسەل تێکۆشەری زانستە بۆ ئێمە و ئێمە شوێن پێی ئەو دەکەوین".
ڕیم دادا، کۆردیناسیۆنی یەکێتی ژنانی گەنج کە لە سیمینارەکەدا ئامادەبوو، ناگیهان ئاکارسەلی بەبیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژنانی پێشەنگ و وتی: ئەو هێرشەی کە دژی ژنانی پێشەنگ دەکرێت ترسی گەورەی هێزەکانی هەژموونی نیشان دەدات، هەر لە کوشتنی ژینا ئەمینی تا بە ئامانجگرتنی هەڤاڵ ناگیهان ئاکارسەل، هەمان شێواز بوو، لەسەر ئەم بنەمایە ویستمان ڕاستی پێشەنگی ژنان و زانایانی وەک ناگیان ئاکارسەل بۆ خوێنەران هاوبەش بکەین، چونکە ڕۆشنبیران و زانایانی داهاتوومان خوێندکارن".
"ئێمە شوێنپێی ناگیهان دەکەوین"
زەهریبان حسێن، خوێندکاری بەشی ژنۆلۆژی لە زانکۆی ڕۆژئاوا، تیشکی خستە سەر فەلسەفە و ئایدۆلۆژیای 'ژن، ژیان، ئازادی" کە ژنانی کورد پێشەنگی دەکەن، ئاماژەی بەوەدا کە سەرهەڵدانی ئەم دروشمە ترسێکی گەورە بۆ سیستەمی دەوڵەت-پیاو دروست دەکات و وتی: لە سەرەتای شۆڕشی ژنانەوە ژنان لە ژێر ئەو دروشمەدا بەرخۆدانیان کردووە و بۆ ئازادی خۆیان تێدەکۆشن و ئەمڕۆ ئێمە لەسەر ڕێبازەکەیانین، ئێمە لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە ئازادی خۆمان بەدەست دێنین و بە هۆی ئازادیی کۆمەڵگە و ژنانەوە بەرەو ئازادی هەموو کۆمەڵگە هەنگاو دەنێین، ناگیهان ئەکارسەل بۆ ئێمە وەک خەباتکارێکی زانستە و ئێمە شوێنپێی ئەو دەکەوین".