ڕۆژنامەنووسان لە زیندانەوە: بەڵێن بێت پێنووسی ناگیهان لەسەر زەوی نەکەوێ

چوار ڕۆژنامەنووسی ژن، کە لە ٨ی حوزەیرانەوە لە ئامەد دەستگیرکران، پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل شەرمەزار دەکەن و بەڵێن دەدەن ڕێگەکەی بەردەوام بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

٤٤ ڕۆژنامەنووسی ژن بە ناوەکانی سافیه‌ ئالاگاش، سەرنووسەری ئاژانسی ژن نیوز، ره‌مزیه‌ ته‌مه‌ل، نه‌شه‌ تۆپراك و ئه‌لیف ئونگور، کە لە ٨ی حوزەیرانەوە لەگەڵ ١٦ ڕۆژنامەنووسی دیکە لە شاری ئامەد دەستگیرکران، پەیامێکیان لە زیندانەوە بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا درێژە بە ڕێبازی ناگیهان ئاکارسەل دەدەن.

 

ناگیهان ئاکارسەل، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی ئەندامی ئەکادیمیاکە، لە ٤ی تشرینی یەکەم لە شاری سلێمانی تیرۆرکرا و بەدوای خۆیدا ناڕەزایەتی بەرفراوانی لێکەوتەوە، لە زیندانی ئامەدەوە، ڕۆژنامەنووسانی ژنی زیندانی کراو پەیامێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "ئێمه‌ وه‌ك ژنانی رۆژنامه‌وان تیرۆركردنی ناگیهان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. تیرۆركردنی ناگیهان هێرشه‌ له‌ دژی تێكۆشانی ژن و خه‌باتی ژنۆلۆژی و ئێمه‌ وه‌ك ژن ئه‌وه‌ ده‌بینین. ئێمه‌ به‌ڵێن ده‌ده‌ین كه‌ پێنوسی ناگیهان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌كه‌وێت و سه‌ره‌خۆشی له‌ بنه‌ماڵه‌ و هه‌ڤاڵانی ده‌كه‌ین".