"بە پیلانگێڕی ویستیان گورزێک لە فەلسەفەی ئازادیی ژن بدەن"

شیراز حەمۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری هەرێمی عەفرین دووپاتیکردەوە کە فەلسەفەی ئازادی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ دژی بەرژەوەندییەکانی ڕژێمە باوکسالارەکانە و ڕایگەیاند کە دەیانەوێت بە پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی گورز لە فەلسەفەی ئازادیی ژنان بدەن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- مێژووی مرۆڤ چەندین پیلان و بەدبەختی گەورەی بەخۆوە بینیوە، پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زۆر جیاواز بوو لەو پیلانگێڕییانەی کە تا ئێستا ئەنجامدراون، لەم پیلانگێڕییەدا کە لە لاپەڕەکانی مێژوودا بە ڕیسوایی مرۆڤایەتی پێناسە کراوە، بۆ یەکەمجار چەندین هێزی نێودەوڵەتی کە هەرگیز پێکەوە نەهاتوون و هەرگیز پێکەوە کاریان نەکردووە بەشدارن لە ئەمریکاوە بۆ ڕووسیا، لە ئیسرائیلەوە بۆ ئەوروپا، لە قەفقازەوە تا ئەفریقا، هەریەکەیان ڕۆڵیان هەبووە لەو پیلانگێڕییە مێژووییەدا.

 

شیراز حەمۆ، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی هەرێمی عەفرین، لەبارەی ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم و ئامانجەکانی ئەو پیلانگێڕییە بۆ نوژنها دوا و وتی: ئەو پڕۆژەیەی کە ئێستا لە سوریا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە پڕۆژەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریایە لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکیدا، بەڵام بەهۆی ئەو پڕۆژەوە بەپێی داواکاری و ئامانجەکانی هەندێک هێزی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی نییە، هێرش و هەڕەشەکانیان زیاد دەکەن، دەوڵەتی تورکیاش لەم بابەتەدا بەشدارە و وەک مەترسییەک دەیبینێت، دەوڵەتی تورک هەمیشە لەوە دەترسێت کە ئەم پڕۆژەیە کاریگەری لەسەر دۆخی خۆی هەبێت و قەیرانەکە لەناو خاکەکەیدا قووڵتر بێت.

 

"فەلسەفەی ئازادی دژی بەرژەوەندی و سیستمەکانیانە"

شیراز حەمۆ دووپاتیکردەوە کە فەلسەفەی ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ لە دژی بەرژەوەندی سیستمەکانی ئێستای جیهانە بەهۆی ئەوەوە ئەو پیلانگێڕییە نێودەڵەتییە کرا، کاتێک فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هاتە ئاراوە، هێڵێکی نوێ بوو بۆ دیموکراسی لەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دروستبوو تا کۆمەڵگە وەک خۆی بژی، هاوکات پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک بۆ بەخشینی ڕەنگێکی نوێ بەکۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەموو ئەو مەترسیانەیە بۆ سەر هێزە هەژموونییەکان و بەشێوەیەکی سەرەکی فەلسەفەی ئازادی ژنان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەسەر کۆمەڵکوژی و کۆیلایەتی ژنان دروست بوو، ئەم فەلسەفەیە بۆ نۆژەنکردنی ڕۆحی خوداوەندی لەگەڵ ژناندا سەریهەڵداوە و لە ڕیسوایی کۆمەڵایەتی دەیانپارێزێت، ئەمەش لە بەرژەوەندی عەقڵییەتی دەوڵەتەکاندا نییە بۆیە پیلانگێڕییەکی نێودەوڵەتییان لە دژی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدا، بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆش ویستیان ئەو پڕۆژە یان بزووتنەوەیە تێکبشکێنن بەڵام ئەم فەلسەفەیە کە ببێت بە هی گەل هەرگیز لەناوناچێت".

 

"دەیانویست لە پڕۆژەکە بدەن"

بە ڕفاندنی ڕێبەر ئاپۆ ویستیان گورز لە پڕۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیکی بدەن، شیراز حەمۆ باسی لە ئامانجی هێزە هەژموونییەکان کرد و وتی: کاتێک ڕێبەری شۆڕشێک دەستگیرکرا شۆڕشەکە دەفەوتێت و هیچ ڕاپەڕینێک نابێت، وڵاتانی نێودەوڵەتی ویستیان لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە ئەم شۆڕشە لەناوببەن، لەسەر ئەو بنەمایە پیلانگێڕییەکە پەرەیسەند ڕێبەر ئاپۆ فەلسەفەی خۆی کردە فەلسەفەی گەل بۆیە دژایەتی خواستەکانیان کرد و کۆمەڵگەش شۆڕشی خۆی هەبوو و ڕێگری کرد لەوەی کە ڕفاندنی ڕێبەر ببێتە هۆی خستنی شۆڕشەکە، بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەمە دەرکەوت و کۆمەڵگە لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ و ئازادی ژنان خۆی ڕێکخست، ئێستا شۆڕشی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا پەرەی سەندووە و بووەتە نموونەیەک بۆ ژنانی عەرەب و تورکمان و چەرکەسی و کاریگەری خۆی لە هەموو شوێنێکدا بڵاوکردووەتەوە، بۆیە دەیانەوێت ستەمێک لە دژی ژنانی کورد ئەنجام بدەن.

 

"ژنانی پێشەنگ مەترسی لەسەر ئەو هێزانە دروست دەکات"

شیراز حەمۆ لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "جگە لە هەموو قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دوو هێڵ لە دژی یەکتر شەڕ دەکەن هێڵی بەرخۆدێری گەیشتووەتە لوتکە و هێڵی سووربوونی دەوڵەتانی نێودەوڵەتی لە دژی هێڵی دیموکراسی و ئازادیی ژنان لە لوتکەدایە و ئەو دووانە لە دژی یەکتر لە شەڕدان، لەبەرئەوە تا ئێستا هیچ سەقامگیرییەک لە ناوچەکەدا بەدینەهاتووە و ناسەقامگیری لە سوریا و عێراق و ئێران و تورکیاشدا لەبەرچاودان و هیچ سەقامگیرییەک لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نییە، لە دژی سووربوونی ئەو هێزانە ناچاربووین بۆ سەرکەوتنی هێڵی بەرخۆدان تێبکۆشین، ئەنجامی فەلسەفەی نەتەوەیی دیموکراتیک ئێمەی لەسەر زەوی هێشتووەتەوە و ئەو دەستکەوتانەی کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بەدەستی هێناون دەستکەوتی هەموو کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، چارەسەر بەبێ ئازادی ژنان بەدی ناهێنرێت و کۆمەڵگە ناتوانێت بە ئازادی خۆی بژیت، بە بەئامانجگرتنی ژنان دەیانەوێت لە پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک بدەن، سیستمەکان هەرگیز ڕێگە بە ژنان نادەن ببنە ڕابەری خەڵک و ڕێکیان بخەن، جگە لەو پڕۆژەیەی کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشی کردووە، هیچ چارەسەرێک بۆ کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکرێت، دەبێت ژنان و گەنجان کاریگەریان لەسەر ئەو سیستمانە هەبێت و بۆ ئازادیی رێبەر ئاپۆ چالاکی بکەن".