ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵەکانی ئێران بەرز دەبێتەوە بۆ ٥٤٪

لە ئێران لە مانگی تەموزدا ڕێژەی هەڵاوسان بەڕێژەی١.٥٪ بەرزدەبێتەوە بۆ٥٤٪ بەبەراورد بە مانگی پێشوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی ئاماری ئێران، ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵی لە مانگی تەمووزدا گەیشتووەتە ٪٥٤، ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ واتە گۆڕانی ڕێژەیی پێوەرەکانی نرخ بە بەراورد لەگەڵ هەمان مانگی ساڵی ڕابردوو بەپێی دوایین ئاماری ئەم ناوەندە، ڕیژەی ئەم هەڵاوسانەش بۆ ماڵە ئێرانییەکان بە تێکڕا ٪٥٤ زیاتر بووە.

 

هەڵاوسانی خاڵ لە مانگی حوزەیراندا ٥٢.٥٪ بوو، کە لە مانگی تەموزدا بە ڕێژەی ١.٥٪ زیادیکردووە بۆ ٥٤٪، بە ڕێژەی ١٢.٢٪ تۆماری هەڵاوسانی مانگانەی شکاند.

 

بەم پێیە ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ لە گروپی "خواردن و خواردنەوەکان" ٤.٤٪ زیادی کردووە لە مانگی ڕابردووەوە بۆ ٨٦٪ لەگەڵ زیادبوونی ٠.١٪ بۆ ٣٦.٩٪ لە گروپی کاڵا و خزمەتگوزارییە ناوخۆییەکان.

 

لە گروپی خواردن و خواردنەوەدا بەرزترین بەرزبوونەوەی نرخ بەراورد بە مانگی پێشوو کە تۆمارکراوە پەیوەندی بە گۆشتی سوور و گۆشتی پەلەوەرەوە هەبووە، دوای ئەوەش گروپی شیر و هێلکە و نان و دانەوێڵە بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیووە.

 

بەپێی ناوەندی ئامارەکان، ڕێژەی هەڵاوسانی خاڵ بۆ خێزانە شارستانییەکان ٥٢.٨٪ ە کە لە مانگی ڕابردوو ١.٤٪ زیادیکردووە، ئەو ڕێژەیەش ٦٠.٧٪ بووە بۆ خێزانە گوندنشیینەکان کە لە مانگی پێشوودا ٢.٥٪ زیادی کردووە.

 

پێش شەپۆلی هەڵاوسانەکانی ئێستا، بەپێی ئامارە فەرمییەکان پشکی خۆراک لە سەبەتەی مانگانەی خێزانی ٢٦٪ بووە، گۆڕانکاری نرخی ئێستا دەتوانێت پشکی خۆراک لە سەبەتەی تێچوودا بە ڕێژەی ٤٠٪ زیاد بکات، بەکارهێنانی گۆشت و شیرەمەنی بەشێوەیەکی مەترسیدار کەوتوەتە ناو خێزانە کەم دەرامەت و مامناوەندەکانی کۆمەڵگە.

 

کۆی داهاتی مانگانەی ماڵێکی ئێرانی بەشی خەرجی خانووبەرە و خۆراک ناکات و ماڵەکانی ئێران توانای پارەی خۆشگوزەرانی، تەندروستی، پەروەردە و خزمەتگوزارییەکانیان لەدەستداوە.