لە پێشینەیەکی مێژووییدا؛ یائیل برۆن بووە سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا

یائیل برۆن بیڤێت، پارێزەر و سیاسەتمەداری فەرەنسی، بووە یەکەم ژن کە لە مێژووی فەرەنسادا سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، ژنێک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نیشتمانی فەرەنسا بەدەستبهێنێت، ئەویش یائیل برۆن بیڤێتە، کە دوێنێ ٢٨ی حوزەیران هەڵبژێردرا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە.

 

یائیل برۆن بێڤیت، ئەندامی پارتی چاکسازییە و ٢٤٢ دەنگی بەدەستهێنا، واتە زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانی لە خولی دووەمی دەنگداندای بەدەستهێناوە، لە ماوەی ڕابردووشدا یائیل کاندیدی هاوپەیمانی سەرۆکایەتی (پێکەوە) بووە و وەک وەزیری کاروباری هەرێمەکانی دەرەوەی وڵات کاری کردووە، سەرۆکی پێشووی لیژنەی یاساکانی ئەنجومەنیش بووە.

 

ئۆلیڤیا فیران، وەزیری پەیوەندییەکان لەگەڵ پەرلەمان پێشوازی لە هەڵبژاردنی یائیل برۆن بیڤێت کرد و وتی: لە کۆتاییدا! بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ئەنجومەنی نیشتمانی لەلایەن ژنێکەوە سەرۆکایەتی دەکرێت".