ژنانی زرگان: هیچ چاوەڕوانییەکمان لە ئەمریکا و ڕووسیا نییە، خۆمان هەین

ژنانی گەنج و دامەزراوە تەندروستییەکان و دایکانی زرگان بۆچوونی خۆیان لەسەر هەڕەشە و تاوان و پێشێلکارییە نوێیەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و خستەڕوو.

سۆرگول شێخۆ

 

حەسەکە- هێرش و شەڕ لە سوریا لە نێوان هێزەکانی هەرێم و جیهان قەیرانەکە قوڵتر دەکات و هیچ چارەسەرێک بۆ ئەو قەیرانە نەدۆزراوەتەوە، لەم ناوچەیەدا نەک تەنها هێزەکانی ناوخۆ، بەڵکو هێزە جیهانیەکانیش بە نهێنی لە دژی پرۆژەی نەتەوەیی دیموکراتیک شەڕ دەکەن و هەوڵدەدەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک تێکبشکێنن، لە بەرامبەردا گەل کۆڵەکەی ئەم شۆڕشەیە و خۆیان لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک تێدەکۆشن و پارێزگاری لە دەستکەوتەکانیان دەکەن.

 

"کاتی پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش و دەبێت هەموو کەس لەسەرپێ بێت"

نەسرین محەمەد، ژنێکی گەنج، باسی لەوەکرد، کە داگیرکردنی خاکەکەیان قبوڵ نەکراوە، وتیشی: ئەگەر ئەردۆغان بیر لە چوونە ناو خاکەکەمان و پیسکردنی بکاتەوە، با خەون و خەیاڵ نەبینێت چونکە ئێمەی گەنجان ئەمە قبوڵ ناکەین، خەڵکی ئێمە لێرە بەرگری دەکەن و شارەکانیان چۆڵ ناکەن، خواستی ئەردۆغان لەناوبردنی کوردە، بەڵام کورد لەناوناچێت، ئێمەی گەنجان ڕێگە نادەین ئەردۆغان و چەتەکانی بچنە ناو خاکەکەمانەوە، شارەکە بە خوێنی شەهیدان بنیادنراوە و ئەستەمە بە ئاسانی داگیربکرێت، بە هێرشی داگیرکاری هەوڵ دەدەن هێزی گەنجان بشکێنن، شەڕڤانان لە مەیدانەکانی شەڕدان و گەنجان لە گەڕەکەکاندان، ئێمە پێکەوە هێزێکین و تێکناشکێین، کاتی ئەوە هاتووە کە گەنجان لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشدا لەسەرپێ بن

 

"پێویستە ڕوسیا و ئەمریکا لە دژی پێشێلکارییەکانی داگیرکەران لە هەرێمەکانمان هەڵوێست وەربگرن"

دونیا ئەلفرەح، لە بەشی تەندروستی کاردەکات، باسی لە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک کرد و وتی: چەندین دەزگا و ناوەند بەهۆی هێرشی داگیرکارییەوە بۆمباران کراون، ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان وێرانکراوە، هێرشەکە کاریگەری لەسەر هەندێک خێزان و بینا دروستکرد، بەڵام نەیتوانی کاریگەری لەسەر ویست و ئیرادەی ئێمە هەبێت، بۆیە تا کۆتایی بەرگری دەکەین، هەرچەندە بنکەی تەندروستیمان بۆردومان کراوە، هێشتا ئەندامان و پەرستاران بەردەوامن لە کارەکانیان، هیچ ناوەندێک وەک بنکەیەکی تەندروستی نییە، بۆیە دەوڵەتی تورک یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێلدەکات، چونکە تەنها ئەو ناوەندە تەندروستییە هەیە لە زرگان و کاتێک کەسێک بریندار دەبێت لێرە تەداوی دەکەین، بۆیە بنکە تەندروستییەکەیان کردە ئامانج و ویستیان لە ڕووی دەروونییەوە شکستمان پێبهێنن، بەڵام بەپێچەوانەوە بوو، داوا لە هێزەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا دەکەم کە ئەرکەکانیان جێبەجێبکەن و ئەم پێشێلکارییانە بوەستێنن.

 

"من لەپاڵ شەڕڤاناندا دەبم و تا خواردنیان بۆ ئامادەبکەم و هاوکاری بریندارەکان بکەم"

دایکە سەلوە محەمەد وتی: ئەگەر شەڕ دروست ببێت، وەک دایکێک لەگەڵ شەڕڤانان دەبم، یارمەتی بریندارەکانی نەخۆشخانە دەدەم، دروستکردنی خواردن و هەرچییەک بێت دەیکەم، ئەگەر پێویست بکات ئێمە گەڕەکەکەشمان دەپارێزین، ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەر دەوڵەتی تورک و چەتەکانی، بۆیە ئەگەر هێرش بکەنە سەرمان، ئەوا بە هیچ شێوەیەک بەرخۆدانی دەکەین".