"هەزاران دەنیز لە دژی زوڵم هەن"

دەنیز پۆیراز ڕوناکی خۆی لە دنیادا بەجێهێشت و ڕۆشت، دوای ئەویش بە هەزاران دەنیز بە ڕوناکییە بەرخۆدێرەکەیانەوە هاتن.

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ-  دایکی هاواری بۆ پۆلیسەکان کرد کە "هەزاران دەنیز لە دژی ستەم هەن"، هەرچەندە وتی "با بڕۆم، دەمەوێت کچەکەم ببینم" ڕێگەی پێنەدرا. ئەوان کورد بوون بۆیە شاهیدی هەموو جۆرە ستەمێک بوون، لە ساڵانی نەوەدەکان لە وڵاتەکەیان کۆچیان کرد و هاتنە ئیزمیر، ماڵ و وڵاتی خۆیان بەجێهێشت و بۆ ژیان تێدەکۆشان، زوڵمیان دەبینی و ئازاریان زۆر بوو، بەڵام ئەمجارەیان لە هەموو کاتێک جدیتر بوو، ئەمجارەیان ئەو زوڵمە کچەکەیانی لێسەندنەوە، ئەو دایکەی کە دەیوت "خەندەکەی هەمیشە لەبەرچاوم دایە" تەنها وێنەکانی دەنیز مانەوە.

 

دەنیز پۆیراز لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢١دا لە جیاتی دایکی چووەتە بینای ئیزمیری هەدەپە، چونکە دایکی، فەهیم پۆیراز، ئەندامی پارتی و کارمەندی هەدەپەیە و نەستەرگەری کرابوو، دەنیز هەم کاری دەکرد و بژێوی خێزانەکەی دابین دەکرد، هەم تێشدەکۆشا، لەو ڕۆژەدا و کاتژمێر ١١:٠٥ لە هێرشی سەر بینای هەدەپەدا لەلایەن بکوژ ئونور گەنجەر کوژرا.

 

لە کاتی هێرشەکەدا لەسەر تابلۆی بینای هەدەپە ئاڵایەک هەڵواسرابوو، لەسەری نووسرابوو "لە سێ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢١دا ٨٨ ژن کوژراون"، بکوژەکەی دەنیز، ئۆنۆر گەنجەر لە یەکەم دانپێدانانیدا بە هەستێکی نامرۆڤانە وتی: "من پەشیمان نیم، دڵی خۆمم ئاسوودە کردووە" لە هەموو دەرفەتێک باسی ئەوەی کرد کە چۆن ڕق و کینەی بەرامبەر بە کورد هەبووە، هەرچەندە لە لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند کە ئەو بە تەنیا ئەمەی کردووە، بەڵام راست نەبوو.

 

دوای کوشتنی دەنیز، وەک دایکی ئاماژەی پێدا هەزاران ژن بەڵێنیان داوە بەشداری لە تێکۆشانی دەنیزدا بکەن و ناوی منداڵە تازە لەدایکبووەکانیان ناوە دەنیز.

ساڵێک بەسەر کۆمەڵکوژییەکەی دەنیزدا تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا زانیارییەکانی پشت پەردەی کوشتنی دەنیز ڕوون نەکراوەتەوە، زۆر ڕاستی لە کەیسەکە شاراوەن. لە دانیشتنی سێیەمدا، لە دەرەوەی بکوژی ئۆنور گەنجەر، ئەو کەسانەی پەیوەندیان بە ڕووداوەکەوە هەبوو ئاشکرا نەکران و داواکارییەکان لەو بارەیەوە جێبەجێ نەکرا، هەوڵیشدرا بە ڕووداوێکی تاکەکەسی لە قەڵەمبدرێت و دۆسیەی کۆمەڵکوژییەکە  دابخرێت.

 

هەزاران کەس خاوەندارییان لە دەنیز پۆیراز کرد، ٦٠٠ پارێزەر داوایان بوونە پارێزەری کەیسەکەیان کرد، دادگای داواکاری گشتی لە تۆمەتەکەدا بڕیاری دا کە بکوژ ئۆنور گەنجەر بە تەنها کۆمەڵکوژییەکەی ئەنجامداوە و لێکۆڵینەوەکانی قوڵتر نەکردەوە، بۆ نمونە، ئۆنور ٢٧ جار پەیوەندی بە تەلەفۆن پەیوەندی بە ئاسایشی ئیزمیرەوە کردووە، بەڵام لێکۆڵینەوە لەو بابەتە نەکراوە ئەو کەسایەتی و سەربازە فاشیستانەی کە لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا نەکرا.