کۆشکی سپی بەیاننامەیەکی لەبارەی لەباربردنی منداڵەوە بڵاوکردەوە

وتەبێژێکی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، گفتوگۆکانی ئەم دواییانەی لەباربردنی منداڵ لە وڵاتدا دژی مافی هەڵبژاردنی ژنانە و بارودۆخەکەی بە "ئێمە لەمەترسییەکی جدیداین" هەڵسەنگاند.

ناوەندی هەواڵ

 

جین پساکی وتەبێژی کۆشکی سپی باسی لە گفتوگۆکانی ئەم دواییەی لەباربردنی منداڵ لەو وڵاتەدا کرد و ڕایگەیاند، ئامانجی گفتوگۆکان زەوتکردنی مافی هەڵبژاردنی ژنانە و وتی: "ئێمە لە مەترسییەکی جدیداین".

 

لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانییدا، دەربارەی ئامادەکارییەکانی دادگای باڵا بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیاری ٥٠ ساڵە لەسەر مافی لەباربردنی منداڵ لەلایەن ژنان و گفتوگۆکان لەو بارەیەو، جین پساکی ئاماژەی بەوە کرد کە زۆرێک لە کۆمارییەکان دژی لەباربردنی منداڵ هەڵوێستیان هەیە و وتی: ئێمە لە مەترسییەکی جدیداین زۆر کەس باس لە زەتکردنی مافی هەڵبژانردنی ژنان دەکەن لەسەر لەباربردنی منداڵ.

 

وتەبێژی کۆشکی سپی باسی لە هەوڵەکانی دیموکراتەکان کرد بۆ بەیاساییکردنی بڕیارەکە کە لەباربردن بە "مافێکی دەستووریی" دەزانێت، وتی: ئەگەر کۆنگرێس بڕیارەکە پەسەند بکات، جۆ بایدنیش پەسەندی دەکات.

 

ڕۆژی ٢ی ئایار ڕەشنووسی بڕیاری دادگای باڵا لەبارەی مافی لەباردنی منداڵ بە ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەندرا، ئەم بڕیارە ڕووبەڕووی کاردانەوەیەکی گەورە بووەوە لەو وڵاتەدا، ڕەشنووسەکە کە لەلایەن دادوەر ساموێل ئەلیتۆوە نووسراوە، تێیدا هاتووە، بڕیاری ساڵی ١٩٧٣ بەناوی "بڕیاری ڕۆو وید" ناسراوە و لەباربردن وەک مافێکی دەستووری لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەناسێنێت، بە ڕوونی هەڵەیە و دەبێت هەڵوەشێنرێتەوە. سیاسەتمەدارانی پارتی دیموکراتیش دژی ئەو بڕیارە لێدوان دەدەن و ژنان ناڕەزایی دەردەبڕن لە زەوتکردنی مافی لەباربردنی منداڵ، لەکاتێکدا دەستدرێژییەکان بۆسەر ژنان لە هەڵکشاندایە.