خزمەتگوزاری تەندروستی پێشکەش بە ژنانی ڤیکتۆریای دەکرێت

حکومەتی ڤیکتۆریا ڕایگەیاند کە بڕی ١.٢ملیۆن دۆلار بۆ چوار خزمەتگوزاری تەندروستی دەدات بۆ یارمەتیدانی ژنان کە بەهۆی ڕووداوی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ناتالی هەچینس، وەزیری ژنانی ڤیکتۆریا لە ڕۆژی ٢١ی کانوونی دووەم، دەربارەی یارمەتی دانی ژنان ئاماژەی بەوەکرد بڕی ١.٢ ملیۆن دۆلار بە یەکسانی دابەش دەبێت بۆ تەندروستی ژنان.

 

ناتالی هەچینس وتی: بەڵگەکان نیشانی دەدەن کە ژنان زیاتر باری سۆزداری و دەروونیان گرتە ئەستۆ لە کاتی کارەساتی لافاوەکە و دوای کارەساتەکە، بۆیە پێویستییان بە گرنگیدانی زیاترە لە تەندروستی جەستەیی و کۆمەڵایەتی و دەروونی، ئاماژەی بەوەشكرد کە چاکبوونەوە کاتی دەوێت و وتی: ئێمە بەردەوامین لە پشتگیریکردنی ئەو ژنانەی کە بەهۆی لافاوە بەربڵاوەکەی ڤیکتۆریا کاریگەریان لەسەر بووە.

 

پڕۆگرامەکانی تەندروستی دەروونی و پشتگیری کۆمەڵایەتی زۆر گرنگ دەبێت بۆ دڵنیابوون لەوەی کە ژنان ئەو یارمەتییە بەدەست بهێنن کە پێویستیان بە چاکبوونەوە هەیە، هەروەها دەرماڵە بۆ یارمەتیدانی خزمەتگوزاری تەندروستی ژنانە بۆ دابینکردنی پرۆگرامی پشتگیری گونجاو و ئامانجدار بۆ یارمەتیدانیان.

 

هەروەها توێژینەوە لەسەر پێویستییەکانی ژنانی کۆچبەر و پەنابەران دەکرێت کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتوە و وەرگێڕدراوەتە باشترین ڕێنیشاندەر بۆ دابینکەرانی خزمەتگوزاری