"دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ پەدەکە و عێراق هێرش دەکات"

ژنە ڕۆژنامەنووسانی شەنگال کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان نیشان دا و ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە بە هاوکاری پەدەکە و حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە.

شەنگال

 

دەوڵەتی تورکیا دوێنێ ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسانی لە سەیدسادیق-ی سەر بە شاری سلێمانی بۆردومان کرد، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ڕۆژنامەنووسان گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین گیانیان لەدەستدا و شەش ڕۆژنامەنووسیش برینداربوون، ژنە ڕۆژنامەنووسانی شەنگال کاردانەوەیان بەرامبەر ئەو هێرشە دژ بە ڕۆژنامەنووسان نیشان دا و ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە بە هاوکاری پەدەکە و حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە.

 

"قەڵەم و کامێراکەیان لەسەر زەوی بەجێناهێڵن"

ڕۆژنامەنووس ڕۆژین حەبابی، وتی: هیوای سەرەخۆشی خۆمان بۆ کەسوکاری شەهیدان دەخوازین و سەر لە بەردەم یادگارییەکانیان دادەنوێنین، هەروەک ژنانی شەنگال بڵاویان کردۆتەوە، ئێمە ئەم هێرشانە شەرمەزار دەکەین کە بە پشتیوانی پەدەکە ئەنجام دراون، دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە بە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان ئەنجامی دەدات بکوژێت و بیشارێتەوە، لە درێژەی قسەکانیدا وتی: هەرچەندە هەوڵبدەن، ناتوانن دەنگی ئازاد لەناوببەن ئێمە دەبینە دەنگی ڕاستی و بەڵێن بە شەهیدان دەدەین خوێنیان هەرگیز لەسەر زەوی نابێت، کامێرای ئەوان هەرگیز لەسەر زەوی نابێت، بەڵکو شوێن پێی شەهیدانمان هەڵدەگرینەوە.

 

"بە هاوکاری پەدەکە و عێراق ئەنجام دراوە"

ڕۆژین حەبابی ئاماژەی بەوەشکرد، هێرشەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پەدەکە و حکومەتی عێراق ئەنجامدراوە و لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت: بێدەنگی عێراق و ماڵی بارزانی دەریدەخات کە ئەوانیش دەستیان لەم هێرشانەدا هەیە، بەئامانجگرتنی ڕۆژنامەنووسان لە سەرانسەری جیهاندا تاوانێکە

 

بەهەمان شێوە ڕۆژی ٨ی تەمووز جارێکی تر ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسەکانمان لە شەنگال کرایە ئامانج، لە ئەنجامدا هەڤاڵمان موراد میرزا شەهید بوو هەرگیز ناتوانن دەنگی ڕاگەیاندنەکان کپ بکەن بە هێرشەکانیان ناتوانن ڕێگریمان لێ بکەن، ئێمە لە عێراق و کوردستان درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.

 

"ئێمەش شوێن پێی ئەوان دەگرین"

ڕۆژین حەبابی وتی: هاوڕێمان گوڵستان کاری گەورەی کرد لە پەیوەندی ئازاددا، ئێمە شوێن پێی ئەو هەڵدەگرینەوە، لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژین حەبابی ئاماژەی بەوەدا کە هێشتا ڕێکخراوەکانی ڕاگەیاندن لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی دەسەڵات درۆ دەکەن و پێوەرەکانی پەیوەندیکردن پێشێل دەکەن و ڕایگەیاند: کاتێک هێرش بۆ سەر پەیوەندیی ئازاد ڕوودەدات، هێشتا میدیاکان ڕوو لە پەردەپۆشکردن دەکەن و هەوڵ دەدەن پاساو بۆ هێرشەکە بهێننەوە.

 

هەروەها ڕۆژنامەنووس هێڤیدار شەنگالی وتی: دوو هاوڕێی ژنی ئازادمان شەهید بوون، دەبینین دەوڵەتی تورکیا هەمیشە هێرش دەکاتە سەر میدیاکان، هێرش دەکەنە سەر ئازادی قسەکردن و دەیانەوێت ڕێگری بکەن لە زانینی ڕاستی خەڵک.