بەدلیس... سیاسەتی سزادان تاوانەکانی کوشتنی ژنان بەهێز دەکات

ل.ی، کە چەندین ساڵە لەلایەن هاوژینەکەیەوە ڕووبەڕووی هەڕەشەی کوشتن و توندوتیژی بووەتەوە، ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە تاوانبارەکە دەستگیر نەکراوە سەرەڕای ئەوەی چەندین جار سکاڵای تۆمارکردووە.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

بەدلیس-بەپێی ئەو داتایانەی لە ڕۆژنامەکانی تورکیا وەرگیراون، تەنها لە مانگی تەمموزدا لەلایەن پیاوانەوە کوژراون و ٢٢٧ژنیش لە حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا کوژراون، شارەزایان و پارێزەران ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بەرزبوونەوەی ڕێژەی مردن و توندوتیژی دژ بە ژنان بە سیاسەتی سزادانی جێبەجێکراوی دەسەڵاتی دادوەری وڵاتەکە دادەنێن.

 

"ل.ی" ژنێکی خەڵکی شاری تێتوان کە سەر بە بەدلیسە، بۆ ماوەی ٩ ساڵ ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڕەشەی کوشتن بووەتەوە لەلایەن هاوژینەکەیەوە، ئاماژەی بەوەکرد، چەند جارێک دوای توندوتیژیی چووەتە ناوەندەکانی ئاسایش و هەروەها لە پەناگەکە ماوەتەوە بەڵام ئەنجامدەرەکە بە سزای پێویست سزا نەدراوە.

 

"چەند جارێک هەوڵی کوشتنمی داوە"

"ل.ی" ڕوونیکردەوە کە لە سێیەم ڕۆژی هاوسەرگیرییەکەیدا هاوژینەکەی دەستیکردووە بە توندوتیژی، کاتێک تەمەنی تەنها ١٥ ساڵ بوو، وتی: توندوتیژی دژم لە یەکەم ڕۆژەکانی هاوسەرگیرییەکەمەوە دەستیپێکرد و بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو، سێ منداڵم هەیە، نزیکەی هەموو ڕۆژێک بۆ ماوەی ٩ ساڵ ڕووبەڕووی توندوتیژی بوومەوە، ئەو چەند جارێک هەوڵی کوشتنی منی داوە و من چووم بۆ ناوەندی ئاسایش و داوای یارمەتیم کرد، هەرچەندە من دەیان داواکاریم تۆمارکرد و سکاڵام لە دژی تۆمارکرد، بەڵام تەنها بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دەستگیرکرا، ئەوان فەرمانی قەدەغەکردنیان دەرکرد، بەڵام هیچ کام لەو بڕیارانەی نەناسی و هەرگیز پابەند نەبوو پێیانەوە و سەرەڕای ئەو بڕیارانە، بەردەوام بوو لە هەڕەشەکردن و هەراسانکردن.

 

"ناوەندی ئاسایش وەڵام ناداتەوە"

"من چووم بۆ پەناگەکانی شارەکە و شارەکانی دیکەش، بەڵام ئەو قۆناغەی کە پێیدا تێپەڕیم چارەسەرێک نەبوو بۆ من، ئەوەی لەوێ ڕوودەدات بەو شێوەیە نییە کە باسکراوە، چونکە هەراسانکردن و هەڕەشەکان بەردەوامن، تەنانەت ناتوانم بیژمێرم چەند جار هەوڵی کوشتنمی داوە، بەردەوام هەڕەشەی کوشتنی دەکردم بە دانانی چەقۆ لەسەر ملم، جاران دەچووم بۆ ناوەندی ئاسایش و لێیان دەپرسیم کە چیم بەسەر هاتووە، بەڵام ئەنجامەکە وەک خۆی مایەوە، لە توندوتیژی ڕزگارم بوو، ئێستا منداڵەکانم نابینم و تەنانەت شوێنێکیشم نییە لێی بمێنمەوە، نە ناوەندی ئاسایش و نە ئەو پەناگەیەی کە چووم بۆی چارەسەرێک نەبوو بۆ من.

 

"دەمەوێت بژیم"

"ل.ی" ئاماژەی بەوەدا کە هەڕەشەی کوشتن بەردەوامە و چاوەڕێی پشتیوانی دەکات، داوای لە ژنان کرد کە هاوکاری وتی: ئەو هەموو ڕۆژێک تەلەفۆنم بۆ دەکات و دەڵێت با یەکتر ببینین، دەزانم کاتێک بچم بۆ بینینی دەمرم، لە هەموو پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا هەڕەشە لە من و خێزانەکەم دەکات، بەهۆی ئەو خزمایەتییەی کە ئێمە دەبەستێتەوە، خێزانەکەم لەم بارودۆخەدا پشتگیریم ناکەن، چەند مانگێکە نەمتوانیوە منداڵەکانم ببینم، دەمەوێت لێی جیاببمەوە، بەڵام ناتوانم پارێزەرێک بگرم، جگە لە ژیان هیچی دیکەم ناوێت.