بەهۆی لافاوەوە ١٠٠ هەزار کەس لە سۆماڵ ئاوارەبوون

بە درێژایی هەفتەی ڕابردوو لافاو باشووری سۆماڵی گرتەوە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی  ٢١ کەس و ئاوارەبوونی ١٠٠ هەزار کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

 

نووسینگەی هەماهەنگی هاوکاری مرۆیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەو لافاوانەی لە ئەنجامی بارانی بە لێزمە لە ناوچەی باردێری سەر بە جیدۆ لە باشووری سۆماڵ روویداوە، ١٠٠ هەزار کەس ئاوارەبوون، ئەوە لەکاتێکدایە ناوچەکە ڕووبەڕووی وشکەساڵی بووەتەوە.

 

ڕاشگەیەندراوە لە ئاکامی لافاو کە بەهۆی بارانە وەرزییەکانەوە درووستبوون ٢١ کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سۆماڵ ٨ ملیۆن و ٢٥٠ هەزار کەس، کە دەکاتە نیوەی دانیشتووانی وڵاتەکە بەهۆی وشکەساڵی و پێکدادانەکانەوە پێویستیان بە هاوکاری مرۆییە.