کۆمەڵکوژییەکە ئەنجامدرا و تاوانبارەکەی لە سزا ڕزگاردەکرێت

داواکاری گشتی پاریس کۆمەڵکوژی پاریسی لە چوارچێوەی "کۆمەڵوژی ڕەگەزپەرستانە" لەقەڵەمداوە و ڕێکخراوە کوردییەکان ناڕازین بەوە، شەوی ڕابردووش داواکاری گشتی بڕیاری دەستگیرکردنی تاوانبارەکەی هەڵوەشاندەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

٢٣ی کانوونی یەکەم لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، هێرشێکی تیرۆریستی کرایە سەر ناوەندی کولتووری ئەحمەد کایا و سێ کەس شەهیدبوون، لە شوێنی ڕووداوەکەش لەلایەن کوردانەوە تاوانبارەکە دەستگیرکرا و ڕادەستی پۆلیس کرا.

 

دوای کۆمەڵکوژییەکە داواکاری گشتی پاریس لە جیاتی “هێرشی تیرۆریستی” لە چوارچێوەی تاوانی “کۆمەڵکوژی ڕەگەزپەرستانە”، وەک “ڕووداوێکی یاسایی” لێکۆڵینەوەی دەستپێکردووە، ئەمەش نیگەرانی ڕیکخراوە کوردیەکان و خەڵکانی ناڕازی فەرەنسای لێکەوتوەتەوە، وەزیری دادی فەرەنساش ئاماژەی بەوەکرد بە گوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە دەکریت ناسنامەی دۆسیەکە گۆڕانکاری بەسەردا بێت.

 

هەر شەوی ڕابردوو، بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی داواکاری گشتیی پاریس، لەسەر داوای ئەو پزیشکەی چاودێری دۆخی تەندروستی هێرشبەری کۆمەڵکوژییەکەی پاریسی کردووە، دەستگیرکردنەکەی بە بیانووی نەگونجاوی زیندان بۆی هەڵوەشاندووەتەوە، ئەوەشوتراوە کە بەهۆی ئەوەی هێرشبەرەکە تەندروستی جێگیر نییە، ڕێگری دەکرێت لەوەی لیکۆڵینەوەی لەگەڵ بکرێت.

 

ئەمە لەکاتێکدایە کە ئیرک دوپۆند مۆرتی، وەزیری دادی فەرەنسا، لەگەڵ شاندێکی ئەنجومەنی کوردی دیموکراتی فەرەنسا کۆبووەوە و پشتیوانی خۆی بۆ ڕاگەیاندن وتیشی: فەرەنسا خەمبارە هەڵسەنگاندنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ تەنیا لە دەسەڵاتی دادوەریدایە.