ژنان گرنگی بە چاودێری تازە لەدایکبووان دەدەن

هەرچەندە چاودێری بۆ تازە لەدایکبووان زۆربەی کات تەنها ئەو منداڵانە دەگرێتەوە کە کێشەی تەندروستییان هەیە، لە هەوڵێکی نوێدا لە سودان چاودێری بۆ تەواوی تازە لەدایکبووان دادەندرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سودان خزمەتگوزاری تەندروستی و چاودێری لە ژوورە تایبەتەکاندا دابین دەکرێت، تا ئەو منداڵە تازە لەدایکبووانە بە تەواوی تەندروستبن بۆ ئەوەی گەشە بکەن، یونسێف بەشی چاودێری چڕی لە نەخۆشخانەی سەعد ئەبو ئەلێلا کە دەکەوێتە قەراغی خەرتوم لە سودان دابینکردووە لەگەڵ پێداویستییە گرنگەکانی وەک کیتەکانی نەشتەرگەری مامانی و منداڵبوون، زیندووکەرەوەی تازە لەدایکبووان، ئامێری ئۆکسجین و پێوەری منداڵێکی ئەلکترۆنی، بەڵام لە هەمووی گرنگتر دانانی پزیشکی منداڵان، پزیشکی گشتی، ڕیجیستەرەکان، و پەرستاران لەسەر چاودێری سەرەتایی تازە لەدایکبوونە.

 

لە سەردانێکیدا بۆ نەخۆشخانە، یونسێف چاویکەوت بە کارمەندانی تەندروستی ژن لە چاودێری تازە لەدایکبووان لە بەشی چاودێریی چڕی ساوایان.

 

سەلما حەسەن ئەلبێلی، پزیشکی منداڵانی ساوای فێرکراو و نیۆناتۆلۆجیست لە "ئێن سی یو"، کە چاودێری ئەو خزمەتانە دەکات لە یەکەکە دابینکراوە بە توانای ٢٠ جێگەی نوستن، ڕۆژەکەی لە کاتژمێر ٧:٠٠ سەرلەبەیانییەوە بە خولی ڕۆژانەوە دەستپێدەکات، پشکنینی پێشکەوتنی نەخۆشەکان لەگەڵ تیمێک لە پەرستاران و پزیشکەکان دەکات و چاودێری دایکەکە دەکات.

 

لە ساڵی ٢٠١٩ەوە سەلما ئەرکی پاراستنی تازە لەدایکبووانی گرتوەتە ئەستۆ و وتی: من ڕۆژانە دێمە ئێرە، چونکە دەمەوێت جیاوازییەک لە ژیانی دایک و منداڵدا بکەم، کاتێک لەگەڵ کارمەندانی تەندروستی گەنج کار دەکەم، من زانیاری و شارەزایی دەگوازمەوە کە باوەڕم وایە یارمەتیان دەدات بەردەوام بن لەو کارە مەزنەی کە ئێمە دەیکەین، لە سەرووی هەموو شتێکەوە دەمەوێت بە دڵنیابوون لە منداڵەکان و دایکەکانیان بگەڕێنەوە بۆ ئەو بایەخە گرنگەی کە پێویستە بە تەندروست و زیندوویی بمێنێتەوە.

 

ئاروا، ڕاهێنەری گشتی منداڵان لە ماوەی ئاساییدا نیشانە گرنگەکانی منداڵەکان دەپشکنێت، یەک بە یەک سەردانی بەشەکان دەکات و تێبینیەکان نوێ دەکاتەوە لەسەر ڕەچەتەکانیان، ئاماژەی بەوەکرد کە منداڵەکان ساوان و لاوازن ناتوانن بڵێن کەی ئازاریان هەیە، وتیشی: بەڵام من بە ئاسانی دەتوانم لە ڕێگەی جووڵانەوە و دەربڕینەکانیان و شوێنی خەوتن و ناڵاندنەوە درکی پێبکەم، کەواتە یارمەتییەکانمان بۆ ئەوان هەمیشە پێویستە.

 

سەرچاوە: ماڵپەڕی یونسێف