داوای ئازادکردنی ١٤ ڕۆژنامەنووسی دەستبەسەرکراو لە ئێران دەکرێت
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی رۆژنامه‌نووسان داوای ده‌ستبه‌جێ ئازادکردنی ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی کرد کە له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئێران‌دا ده‌ستگیركراون.
ناوەندی هەواڵ
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامه‌نووسان وێڕای ئاماژه به مافه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئازادی ڕاده‌ربڕین داوای له حکومه‌تی ڕژێمی ئیسلامی کرد که ده‌ستبه‌جێ ئه‌و ١٤ ڕۆژنامه‌نووسەی له ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر کراوون، ئازاد بکات.
ئەنتۆنی بلۆگەر، سکرتێری گشتیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ڕۆژنامەنووسان، قسەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئێران کرد و جەختی کردەوە کە دەبێ لەسەر مافە بنەڕەتییەکانی ئازادی ڕادەربڕین بۆ هەموو هاوڵاتییان بە ڕۆژنامەنووسانیشەوە کار بکەن.
ئەم ڕێکخراوە پێشتر داوای ڕاگرتنی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی ئازاد کردبوو.
ناوی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستبەسەرکراوانە کە بەپێی ڕاپۆرتی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەی دوای کوژرانی ژینا ئەمینی گەیشتوونەتە ١٤ کەس، بەم شێوەیەن: یەڵدا معیری، نیلوفەر حامدی، فاتمە ڕەجەبی، ئیلاهە محەمەدی، مەرزیە تەڵایی، وی‌دا ڕەبانی، موجتەبی ڕەحیمی، عەلیرەزا خۆشبەخت، ڕوحوڵا نەخەعی، مەسعود کوردپوور، خوسرەو کوردپوور، عەلی خەتیبزادە، ئیمان بەپەسەند و ئەحمەدی حلبیساز.
ساڵانێکە ڕژێمی ئیسلامی ئێران جگە لە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک، مافە بنەڕەتییەکانی ئازادیی ڕادەربڕینی ڕۆژنامەنووسانیش پێشێلدەکات، بەڵام ئەمجارە ڕۆژنامەنووسانی سەر بە میدیای دەوڵەتیش دەگیرێن و سەرکوت دەکرێن.