دۆسیەی نارین گوران لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوامە
لە ڕۆژی دووەمی دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران، شایەتحاڵەکان شایەتی لەسەر ڕووداوەکە دەدەن.
ئامەد
ڕۆژی ٢٣ی ئاب لە گوندی چولی سەر بە ناوچەی ڕێزان سەر بە ئامەد، کچێکی تەمەن ٨ ساڵ بە ناوی نارین گوران کوژرا. دانیشتنی یەکەمی دۆسیەی کوشتنی نارین گوران لە ڕۆژی دووەمدا بەردەوامە.
دۆسیەکە لە دادگای تاوانە قورسەکانی هەشتەمی ئامەد بەڕێوەدەچێت. تۆمەتبارانی دەستگیرکراو دایک، یوکسەل گوران، برا، ئەنیس گوران و مام، سەلیم گوران و نەڤزات بەختیاری دراوسێی نارین گۆران هێنرانە هۆڵی دادگا.
بۆ هەر ٤ تۆمەتبارەکە، داوای سزای زیندانیکردنی قورس دەکرێت، بەهۆی تاوانی "کوشتنی منداڵێک بە ئەنقەست بە شێوەیەکی بەرفراوان"، بەرپرسانی سەندیکاکانی پارێزەران، ڕێکخراوەکانی ژنان و منداڵان، زۆرێک لە سیاسەتمەداران و زۆرێک لە نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیش چاودێری دانیشتنەکە دەکەن.
دانیشتنەکە لە ڕۆژی دووەمەوە بە ئیفادەی باران گوران برای نارین گوران دەستی پێکرد.