تاژێ: تا کۆتایی شوێن ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەوین

لە چوارچێوەی هەڵمەتی"ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال"، تاژێ ڕاگەیەندراوێکی بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان خوێندەوە و وتی: تا کۆتایی بە دوای ئازادیی ڕێبەر ئاپۆوە دەبین.

شەنگال

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "ئازادی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، خۆبەڕێوەبەری بۆ شەنگال"، ئەمڕۆ تەڤگەری ئازادیی ژنانی ئێزدی "تاژێ" لە بارەگای خۆی لە سنونێی سەر بە شەنگال ڕاگەیەندراوێکی خوێندەوە و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئۆجالانی کرد.

 

کنێ خدر، ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری سەردەشت، ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوە و وتی: چەند ساڵێکە هیچ زانیارییەک لە ڕێبەر ئاپۆ دەست نەکەوتووە، ڕێبەر ئاپۆ فەیلەسوفە و بەهۆی بیرییەوە لە هەموو جیهاندا گۆشەگیر دەکرێت، ئەوان لە بیرکردنەوەکانی دەترسن، هەر بۆیە ڕێگە نادەن چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکرێت، ئێمە وەک ژنانی ئێزدی گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ قبوڵ ناکەین، لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا ڕێبەر لە ئیمرالی ڕاگیراوە و سەرەڕای هەموو شتێک خۆی ڕادەست نەکردووە و ڕادەستیش نابێت، ئەمڕۆ حکومەتەکان هەوڵی دانوستان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەدەن، بەڵام سەرکەوتوو نابن، تا کۆتایی، شوێن بیرو دۆزی ڕێبەر ئاپۆ دەکەوێن، بەدوای ئازادییەکەیدا دەڕۆین.

 

"هەموو شتێک بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین"

ئاڵا شنگالی، ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنجی شەنگال، بۆ نوژنها دوا و وتی: بیر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بیرێکی ئازادە، کۆمەڵگەکان ئازاد دەکات و بۆ هەموو کۆمەڵگەکان پێویستە، هەر بۆیە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ چڕتر دەبێتەوە، وەک ژنانی گەنجی ئێزیدخان، وەک تەڤگەری ژنان، هەرچی داوامان لێبکرێت و هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەیکەین، بیری ڕێبەر ئاپۆ ژنانی ئێزدییان لە ستەم و قڕکردن ڕزگار کرد، بۆ ئەمەش هەر ئەرک و بەرپرسیارێتییەک بکەوێتە سەرمان ئەنجامی دەدەین و تا کۆتایی پەیڕەوی ئەم بیرۆکە و فەلسەفەیە دەکەین.

 

"هەمیشە بەدوای بیری ڕێبەر ئاپۆدا دەڕۆین"

تەورێ حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری بۆریک وتی: ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٥ ساڵە لە زینداندایە و ماوەی سێ ساڵە هیچ زانیارییەکی لێ وەرنەگیراوە، بۆ ئێمەی ژن و دایکانی ئێزدی قبوڵ ناکرێت کە ڕێبەر لە زیندان بێت،  پەرە بە خۆمان دەدەین بۆ بەدیهێنانی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و شوێن بیرۆکەکانی دەکەوین.