دادگای ئینقلابی ئێران سزای زیندانی بەسەر سێ هاوڵاتی بەهایی دەرکرد
دادگای ئینقلاب لە شاری کرمان لە سزایەکی نوێدا، سزای توندی زیندانی بۆ هەر یەکەیان هەشت ساڵ لە دژی سێ ئەندامی کەمینەی بەهایی دەرکرد.
ناوەندی هەواڵ
دەسەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە دەرکردنی سزای زیندانیکردن و سزای لەسێدارەدان بەسەر گیراوان بە بیانووی جیاواز ، ئەمەش لە کاتێکدایە کە شەرمەزارکردنی بەربڵاوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە تاوانبارکردنی نەبوونی دادپەروەری، دادگاییکردنی ساختە و پشتبەستن بە دانپێدانانی زۆرەملێ کە لە ژێر ئەشکەنجەدا دەرهێنراون.
دادگای ئینقلاب لە کرمان (لقی ٥) سێ هاوڵاتی بەهایی- ڤینوس حوسێنی نەژاد، شاکیلا قاسمی و ئەدیب شەهبازپوور- هەریەکەیان بە هەشت ساڵ زیندانی سزادا.
ئەم سزایە لەسەر بنەمای تۆمەتەکانی پەیوەست بە "ئەندامبوون لە گروپێک"، "پیلانگێڕی و کۆبوونەوە" و "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم" بوو، ئەو سێ کەسە لە کاتی جیاوازدا لە نێوان مانگی کانوونی دووەم و شوباتی ئەمساڵدا دەستگیر کراون و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران.
ئەم سزایانە لە درێژەی دۆسیەیەکی یاساییدا دێت کە پێنج هاوڵاتی بەهایی لە کرمان تێیدا بەشداربوون، کە پێشتر دادگا سزای زیندانی بەسەر دوو ئەندامی دیکەی ئەو دۆسیەیەدا دەرکردبوو، کە بریتی بوون لە پەیوەند نەعیمی (١٢ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ) و پورنا نەعیمی (٨ ساڵ)، بەمەش کۆی ئەو سزایانە کە لە دژی تەواوی ئەو گروپە دەرچووە، گەیشتە ٤٤ ساڵ و شەش مانگ و یەک ڕۆژ.