شەڕ و ئاوارەبوون کاریگەری لەسەر بەهرەکانیان نەبوو

ژنانی نووسەری ئاوارە لە کانتۆنی عەفرینەوە بۆ کانتۆنی شەهبا، ئازارەکانی ئاوارەبوون و ئەو سەختییانەی بەسەریاندا تێدەپەڕن لە پەرتوکی ئەدەبی، هۆنراوە، پەروەردەیی و هۆشیارکردنەوە باس دەکەن، پەیامی بەرخۆدان و ئیرادە بڵاودەکەنەوە.

فیدان عەبدوڵا

 

شەهبا- لە پەراوێزی ئاهەنگێکدا کە لەلایەن یەکێتی ڕۆشنبیران لە عەفرین - کانتۆنی شەهبا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ٢٢ی حوزەیران ڕێکخرابوو، ژنە نووسەرانی کانتۆنی عەفرین کە بە زۆر بۆ شەهبا ئاوارە بوون، کۆمەڵێک پەرتووکیان واژۆ کرد کە بابەتەکانی ئەدەبی، هونەری، پەروەردەیی و هۆشیارکردنەوەی لەخۆگرتبوو.

 

"هەوڵ دەدەین لە ڕێی نوسینەوە هەست و دۆخی ژیانمان باس بکەین"

ڕووکەن حسێن دانیشتووی شارەدێی جندرێسە لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ خەڵکی ناوچەکە ئاوارە بووە لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە نووسین کردووە و لەو کاتەدا خوێندنەوە خولیایەک بووە کە زۆر حەزی کردووە ئەنجامی بدات، هەوڵی داوە زیاتر بخوێنێتەوە و لەو ڕێگەیەشەوە هەستەکانی خۆی دەرببڕێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، دوای ئەوەی ئاوارەبوون بۆ کانتۆنی عەفرین، سەختی و ئازارەکان زیاتر بوون، ئەمەش وای لێکرد دەست بە قەڵەمەوە بگرێت و پەنا بۆ نووسین ببات و ئەوەی لە ناخیدایە دەریببڕێت، بەتایبەت دۆخی ژیانیان کە بە چیدا تێدەپەڕێت و ئەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە لە ژیانیدا و لەدەستدانی بەنرخترین کەلوپەلەکانیان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە ژنانی کانتۆنی عەفرین ماوەی ٧ ساڵە بەرەنگاری بارودۆخی سەختی ژیان دەبنەوە، خۆی و چوار نووسەری دیکە توانیویانە هەستەکانیان لە پەرتوکێکی هاوبەشدا بە ناوی "پارچە ژنانە" کۆبکەنەوە، کە ئازارەکانی ئاوارەبوون و دووری لە خاک، شەڕ و حەسرەتی نیشتمان دەگێڕێتەوە.

 

"هەرچەندە حکومەت بەبەستی دروستکردوو بەڵام توانیمان پەرتوکەکە بە چاپ بگەیەنین"

ڕووکەن حسێن توانی بەهرەی خۆی لە نووسیندا پەرە پێبدات و ئەوەی لە ناخیدا بوو دەرببڕێت لە ڕێگەی خولێکی ڕاهێنانەوە بۆ نووسینی چیرۆک کە لە لایەن یەکێتی ڕۆشنبیرانەوە دەستیپێکرد، هەروەها دەستی بە کاری نووسین کرد بە نووسینی بیرکردنەوە و کورتە چیرۆک یەکێتی ڕۆشنبیران ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە واژۆکردنی ئەم ژنانە بۆ واژۆکردنی کتێبەکانیان بەهۆی ئەو هەوڵ و پشتگیرییەکانیانەوە.

 

ئەو پێیوایە خۆبەدەستەوەدان بە واتای وێرانبوون و کۆتایی مرۆڤ دێت و بە خۆڕاگری و ئیرادە دەتوانرێت ئامانجەکە بەدیبهێنێت، مرۆڤ نابێت خۆی بەدەستەوە بدات، دوای واژۆکردنی یەکەم کتێبی بەناوی "پارچە ژنانە" کە بە زمانی عەرەبی بووە، ئاواتەخوازە پەرتوکێکی دیکە بە زمانی کوردی بنووسێت و هۆنراوە، چیرۆکی تیادا بنوسێت، ئەو ڕوونیشیکردەوە، سێ ساڵ لەمەوبەر دەستیان بە ئامادەکردنی پەرتووکەکە کردووە، بەڵام بەهۆی ئەو گەمارۆ دامرکێنەرەی حکومەتی دیمەشق بەسەر پارێزگاکەدا سەپاندبوو، نەیانتوانی دەستبەجێ بینێرن تا مانگی ڕابردوو مەراسیمی واژۆکردنی ئەو پەرتوکە ئەنجامدرا.

 

"هەوڵم دا پەرتوکەکەم کرد بە زمانی کوردی"

ساکینە عەربو، نووسەری پەرتووکی "فریاگوزاری سەرەتایی"، تەمەنی ٤٠ ساڵ، پەرستار و ئەندامی بزووتنەوەی مانگی سووری کوردی، ڕوونیکردەوە، بیرۆکەی نووسینی پەرتوکەکەی دوای ئەوە هات کە ماوەیەکی زۆر لە بواری تەندروستی و هۆشیاری وتاری دەدا، وتی: کاتێک دەستم بە نووسین کرد، بە عەرەبی نووسیم، بەڵام دواتر بینیم کە لە ئێستادا چەندین ڕێنمایی و فریاگوزاری سەرەتایی لەبەردەستدایە پەرتوکەکەم کرد بە زمانی کوردی ئامادە کرد.

 

سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەرتوکەکەش ڕوونیکردەوە، باس لە چۆنیەتی مامەڵەکردن و لەگەڵ هەموو حاڵەتە فریاگوزارییەکان دەکات وەک سووتان، شکان، منداڵ، برین و پاککردنەوەیان، مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکانی خنکاندن، کێشی منداڵ، ڤیتامینەکان، ئاو و پێویستییەکانیان، نەخۆشییە بەربڵاوەکانی سورێژە، کۆلێرا، و ڤاکسین و گرنگییەکانیان.