چالاکوانێک لە زیندانی لاکان لە ئێران ئازاد دەکرێت

دەسەڵاتدارانی ئێران حەمیدە زراعی چالاکوانی مەدەنییان ئازاد کرد، کە لەسەر ناڕەزایەتی بەرامبەر حیجابی زۆرەملێ دەستگر کرابوون.

ناوەندی هەواڵ

 

حەمیدە زراعی، چالاکوانی مەدەنی و خوێندکاری ماستەر لە بەڕێوەبردنی دارایی، لە کاتی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"دا دەستبەسەر کرابوو، لە زیندانی لاکان لە شاری ڕەشت ئازاد کرا.

 

حەمیدە زراعی پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەگەر تا ڕۆژی شەممە واتە ٨ی حوزەیران لە زیندان ئازاد نەکرێت، ئەوا دەست دەکات بە مانگرتن لە خواردن.

 

حەمیدە زراعی لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە مەراسیمێکدا بۆ یادی چلەمین ساڵیادی حەدیس نەجەفی، یەکێک لە قوربانیانی ڕاپەڕین، لە شاری کەرەج، دوای ٩٧ ڕۆژ دەستبەسەرکردن و لەگەڵ دەرچوونی "لێبوردنی گشتی"دا لە زیندان ئازادکرا، لە ٢٩ی تەمووزی ٢٠٢٣دا جارێکی دیکە دەستگیرکرایەوە، سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا و ماوەی دوو ساڵە دوورخراوەتەوە بۆ زیندانی لاکان لە شاری ڕەشت.

 

دوای ٩ مانگ زیندانیکردن، مانگی ئاداری ئەمساڵ بە بڕیاری دادگا ئازاد کرا، ڕۆژی ٥ی حوزەیران بانگهێشتی دادگای ئینقلاب لە شاری ڕەشت کرا و ڕێکارەکانی ئازادبوونی دەستیپێکرد.