ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشێلکاری قورس و مەترسی لەسێدارەدانی ژنان ئاشکرا دەکات

لە ٦٣ەمین دانیشتنی ئەنجومەنی مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کرد کە هێزەکانی ئێران تەقەیان لە خۆپیشاندەران و منداڵانی ئێران کردووە، داوای بەپەلە کرا بۆ لێپرسینەوە لە کۆمەڵکوژی و پێشێلکردنی مافەکانی ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرۆکی لیژنەی ڕاستی و ئاشتەوایی و نوێنەرایەتی دۆزینەوەی ڕاستییەکان، سارا حسێن، لە دانیشتنی ٦٣ەمین ئەنجومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕاپۆرتی نوێنەرایەتییەکەی پێشکەش کرد، لە ڕاپۆرتەکەدا، کە لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە، کە هێزەکان لەکاتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکاندا ڕاستەوخۆ تەقەیان لە خۆپیشاندەران بە منداڵ و سەرنشینەکانەوە بڵاوەیان پێکرا.

 

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کرد، کە هێزە ئەمنییەکان بریندارەکانیان لە نەخۆشخانەکاندا دەستبەسەر کردووە و زۆرێک لە دەستگیرکراوەکانیش کەوتوونەتە بەر هێرشی نامرۆڤانە، ئەرکی دۆزینەوەی ڕاستییەکان بەڵگەی کۆکردەوە لەسەر بنەمای چاوپێکەوتنی شایەتحاڵەکان، وێنەی مانگی دەستکرد، ڤیدیۆ و چەندین بەڵگەنامە و هێڵی بەڵگە.

 

بەلایەنی کەمەوە ٢٢١ منداڵ کوژراون

بەگوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەکە، حکومەتی ئێران لیستی سێ هەزار و ٣٨ کەسی بڵاوکردۆتەوە کە لە خۆپیشاندانەکاندا گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی بریندارەکانیش بە ٢٥ هەزار کەس داناوە، بەڵام لیژنەی دۆزینەوەی ڕاستییەکان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم ژمارانە زۆر زۆرن و ڕەنگە ژمارەی ڕاستەقینەی زیانبەرکەوتووان زۆر زیاتر بێت، هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە لەم هێرشانەدا لانیکەم ٢٢١ منداڵ کوژراون.

 

زیادبوونی لەسێدارەدان و پێشێلکردنی مافی ژیان

ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر بەکارهێنانی بەربڵاوی توندوتیژی و سزای لەسێدارەدان بەرامبەر بە خۆپیشاندەران، بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی نێوان مانگی ئادار تا ٣١ی ئابی ٢٠٢٦ لانیکەم ٢٩ کەس لە سێدارە دراون،

هێشتا زیاتر لە ٧٠ کەس کە لانیکەم پێنج ژن و سێ منداڵیان تێدایە، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە، لەم حاڵەتانەدا مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە پێشێل کراوە، دانپێدانان لە دەستگیرکراوەکان لە ژێر فشاردا دەرهێنراوە و ژنان و پارێزەرەکانیان بەتایبەتی ڕێگەیان پێنەدراوە بچنە بەرگریکردنیان.

 

هێرشی سەربازی و بەئامانجکردنی خەڵکی مەدەنی

بەشێکی دیکەی ڕاپۆرتەکە تیشک دەخاتە سەر دوو هێرشی سەربازی کە لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٦ ئەنجامدراون، لیژنەکە ڕایگەیاندووە، "هۆکاری گونجاو" هەیە بۆ ئەوەی باوەڕی بەوە هەبێت کە ئەم هێرشانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە ئەنجامدراون و تاوانی جەنگیان پێکهێناوە:

 

قوتابخانەی ”شەجەرەی تەیبە”ی بنەڕەتی کرایە ئامانج، بەگوێرەی ڕاپۆرتە ناوخۆییەکان، لە هێرشەکەدا زیاتر لە ١٥٠ کەس کوژراون کە نزیکەی ١٢٠یان منداڵن.

 

کۆمەڵگەیەکی وەرزشی و ناوچەیەکی نیشتەجێبوون کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە ٢٢ خەڵکی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە، بەڵام فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕەتکردەوە.

 

بانگەواز بۆ دادپەروەری و لێپرسینەوە

ڕاپۆرتی کۆمیسیۆنی ڕاستی و ئاشتەوایی بە بانگەوازێک لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەجێ پێشێلکاری و لەسێدارەدانەکانی مافی مرۆڤ ڕابگرێت و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و بێلایەنانە ئەنجام بدات، هەروەها داوا لە هەموو لایەنەکانی ململانێکان دەکات کە مەرجەکانی پاراستنی خەڵکی مەدەنی و لێپرسینەوە لە بەرپرسان و قەرەبووکردنەوەی زیانبەرکەوتووان مسۆگەر بکەن.