لە پاکساتنەوە پشتیوانی لە ژنانی بەلوچی دەکرێت

تۆڕی ژنانی داهاتوو پێشوازی لەو ژنانە کرد کە خۆپیشاندانیان دژ بە تیرۆری دەوڵەتی پاکستان کرد و وتی: دەوڵەتی پاکستان بەرپرسیار دەکەین لە دڕندەیی و داوای دادپەروەری دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

تۆڕی ژنانی داهاتوو بەیاننامەیەکی نوسراوی بڵاوکردەوە کە پشتیوانی لە ژنانی بەلوچی دەکات کە ڕێپێوانێکیان لە دژی دەوڵەتی پاکستان ڕێکخست، تێیدا هاتووە: وەک تۆڕی ژنانی داهاتوو پشتیوانی خۆمان بۆ ڕێپێوانی درێژی بەلوچی ڕادەگەیەنین.

 

ژنانی بەلوچی زیاتر لە هەزارو ٢٠٠ کیلۆمەتر لە تورباتەوە بۆ ئیسلام ئاباد خۆپیشاندانیان کرد دژی دڕندەیی دەوڵەتی پاکستان،  پشتیوانی لە داواکارییەکانی ژنانی بەلوچی دەکەین و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە بەزۆر بێسەروشوێن کراون، با ڕفاندن و کوشتنی ژنان و خەڵکی بەلوچی کۆتایی پێبێت و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بوەستێنن،  داوای هەڵوەشاندنەوەی "تیمەکانی کوشتن" و وەزارەتی دژە تیرۆر دەکەین، دەوڵەتی پاکستان بەرپرسیار دەکەین لە دڕندەیی و داوای دادپەروەری دەکەین.

 

لە دژی فشارەکان بەهێزین

ئەم بەیاننامە هاوسۆزییە دەنێرین بۆ خوشک و برا بەلوچییەکانمان لە خەباتدا، چونکە دەزانین کە فشار و بەرخۆدان لە هەموو شوێنێک بەیەکەوە بەستراوەتەوە، لە کوردستانەوە بۆ بەلوچستان، لە فەلەستینەوە بۆ کشمیر، تەنانەت تەڤگەرەکانی دژ بە ڕەگەزپەرستان و خەڵکی ناوچەکە لە سەرانسەری جیهاندا، باوەڕمان وایە ئەگەر شان بە شان تێبکۆشین، بەهێزتر دەبین.

 

داوا لە تەڤگەری دژە کۆیلایەتی، دژە ڕەگەزپەرستی، دژە کۆلۆنیالیزم و سەرمایەداری دەکەین، بەتایبەتی تەڤگەرە فێمێنیستییەکانی ژنان کە دژی کوشتن دەیانپاریزن، خاوەنداری لە ڕێپێوانی هاوڕێ و خوشکە بەلوچییەکانیان لە دژی کوشتنی بێ جیاوازی و کوشتنی بەزۆر و دڕندەیی سوپا. بکەن، ژن، ژیان، ئازادی.