ئارینا سابالێنکا پاڵەوانی جیهانی ٢٠٢٣ تاجی وەرگرت

ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بێلاڕوسی بەهۆی ئەو نمایشە ناوازەیەی کە ئەنجامی دا لەلایەن فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تێنس "ITF" وەک پاڵەوانی جیهانی ساڵی ٢٠٢٣ تاجی پێدرا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بیلاڕوسی تاجی پاڵەوانی جیهانی تێنسی ساڵی ٢٠٢٣ی وەرگرت بەهۆی ئەو نمایشە ناوازەیەی لە گراند سلامی ئەمساڵدا ئەنجامی داوە.

 

دوای گەیشتن بە قۆناغی نیوە کۆتایی هەر چوار پاڵەوانێتی گراند سلام لەم وەرزەدا، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی تێنس "ITF" ڕۆژی هەینی ١٥ی کانوونی یەکەم تاجی بەخشییە ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی.

 

ئەم تاجە لە دوای گەیشتن بە قۆناغی نیوە کۆتایی لە هەر چوار پاڵەوانێتییەکەی گراند سلام لەم وەرزەدا بوو، گرنگترینیان بردنەوەی یەکەم نازناوی گەورەی بوو لە ئوسترالیا لە چاپی ئەمساڵدا بەرامبەر ئێلینا ڕیباکینای کازاخستانی، و بەو سەرکەوتنە گەڕایەوە بۆ پلەی دووەم لەدوای ئیگا سویوتیکی پۆڵەندی.

 

لەم وەرزەدا بۆ یەکەم جار تاجی پاڵەوانی جیھانی پێدرا بۆ بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی لە چوار پاڵەوانێتیەکەدا دوای بردنەوەی پاڵەوانێتییەکی کراوەی ئوسترالیا، هەروەها لە ئەمریکای کراوەدا دووەم بوو جگە لەوەی گەیشتە قۆناغی نیوە کۆتایی لە پاڵەوانێتی فەڕەنسای کراوە و ویمبڵدۆن.

 

ئارینا سابالێنکا، تەمەن ٢٥ ساڵ، یەکێک بوو لە دە باشترین یاریزانەکان لە هەردوو تاک و دووانەدا، بەتایبەتی دوای تەواوکردنی پلەی نۆیەم لە تاکەکان و دووەم لە دووانەدا، هەروەها دوازدە نازناوی WTA، هەشت لە تاکەکان و چوار لە دووانەدا بردەوە، یەکەمیان لە ساڵی ٢٠١٩ بوو.