هەڵمەتی هاشتاگ بۆ ناگیهان ئاکارسەل
ئەمڕۆ بە پێشەنگایەتی دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئامەدی باکووری کوردستان هەڵمەتێکی هاشتاگ دەستپێدەکات.
ناوەندی هەواڵ
ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی، لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی لەلایەن میتی تورک و بە هاوکاری سیخوڕی ناوخۆیی تیرۆر کرا، لە یەکەمین ساڵیادیدا لە کوردستان و جیهانەوە چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچێت.
دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل دوو ڕۆژ لەمەوبەر نامەیەکی کراوەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق نارد، کە لەلایەن ٣١٢ ژن و ڕێکخراو لە ٥١ وڵاتەوە واژۆ کرابوو، دەستپێشخەرییەکە کە لە نامەکەیدا داوای کردوە خێرا هەنگاو بنێن بۆ دیاریکردن و سزادانی ئەو کەسانەی کە کردەوەی کۆمەڵکوژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن و دەوڵەتی تورکیا کە بکوژی ناگیهان ئاکارسەلە، دەستپێشخەرییەکە ئەمڕۆ هەڵمەتێکی هاشتاگیش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X دەستپێدەکات.
هاشتاگەکە بریتییە لە "#JusticeForNagihanAkarsel" (دادپەروەری بۆ ناگیهان ئاکارسەل) و لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ بە کاتی ئامەد و هەولێر دەستپێدەکات.