هێزەکانی ئیسرائیل ٥ فەلەستینییان بریندار کرد

هێزەکانی ئیسرائیل لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە کامپی پەنابەرانی جەنین، ٥ فەلەستینییان بریندار کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر کامپی پەنابەرانی جێنین لە کەناری ڕۆژئاوای داگیرکراو، لەو هێرشەدا کە بە فڕۆکەیەکی چەکداری بێ فرۆکەوان- SİHA ئەنجامدرا، ٥ فەلەستینی بریندار بوون. لە ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیلیشدا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی ڕووداوەکەوە نەداوە و ڕایانگەیاندووە، کە هێزەکانی سوپا "ئۆپەراسیۆنێک"یان لە کامپی پەنابەرانی جێنین ئەنجامداوە.

 

5 فەلەستینی بە گولـلەی ڕاستەوخۆ بریندار بوون
سەرچاوە تەندروستییەکانی فەلەستینی ڕایانگەیاند، لە هێرشەکەدا ٥ فەلەستینی بە گولـلەی ڕآستەوخۆ بریندار بوون، باس لەوەش کراوە کە سوپای ئیسرائیل لە زۆر لاوە هێرشی کردووەتە سەر کامپەکە و خاڵێکی ناو کامپەکە لەلایەن فرۆکە بێ فرۆكەوانەکەوە بۆردومان کراوە و هێزەکانی ئیسرائیل دەستیان کردووە بە کشانەوە لە کامپەکە.