ئاگرکەوتنەوە لە کەنەدا بەردەوامە: ٣٠ ملیۆن دۆنم دارستان سووتاون

لە کەنەدا ٣٠ ملیۆن دۆنم زەوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا سووتاون، کە لە مانگی ئایارەوە بەردەوامە و بەپێی خەمڵاندنەکان ٦١٣ ئاگرکەوتنەوە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان کە لە ٦ی ئایار لە پارێزگای ئەلبێرتای کەنەدا دەستی پێکرد، تەشەنەی سەندووە و دەیان هەزار کەس بەهۆی ئاگر و دوکەڵەوە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و لە نزیک سنوری ئەمریکا لە بەشی باشووری پارێزگاکە نیشتەجێ دەکرێن.

 

بەپێی خەمڵاندنەکان ٦١٣ ئاگرکەوتنەوە لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون

تا ئێستا ٣٠ ملیۆن دۆنم زەوی بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی کەنەدا لەناوچووە، بەپێی خەمڵاندنەکان لە کۆی ٩٩٠ ئاگرکەوتنەوەی چالاک لە کەنەدا ٦١٣ ئاگرەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە.

 

لە ٧ی تەمموزەوە تا ئێستا زیاتر لە ١٥٥ هەزار کەس بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکاندا ماڵەکانیان چۆڵکردووە، حکومەتی فیدراڵی کەنەدا ڕایگەیاند، لە ٥ی تەمموزی ٢٠٢٣ەوە بە گشتی ٣ هەزار و ٤١٢ ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی وڵاتدا ڕوویداوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ژمارەیە زیاترە لە تێکڕای ٢ هەزار و ٧٥١ ئاگرکەوتنەوە لە ساڵی ٢٠١٠دا، کە چەندین ساڵ بەسەریدا تێپەڕیوە.