گەمارۆدانی شەهبا زیان به کشتوکاڵی هەرێمەکە دەگەیەنێت

ئابڵوقە و گەمارۆی سەر شەهبا بەردەوامە و سۆفیەتلانا نەبیکۆ، بەڕێوەبەری کۆمیتەی هاریکاری عەفرین-شەهبا باسی لە ئاستی کشتوکاڵی ئەمساڵی هەرێمی شەهبا و ئەو زیانانە کرد، کە بەهۆی گەمارۆی حکومەتی شامەوە دروستبوون.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- بەهۆی ڕێگرییەکانی حکومەتی شام لەسەر ناوچەی شەهبا، زیانێکی زۆر بە کشتوکاڵ و ئابووری ناوچەکە گەیشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا، لیژنەی هاوکاری عەفرین-شەهبا هەوڵیدا یارمەتی خەڵک بدات و فشاری گەمارۆکە کەم بکاتەوە، سۆفیەتلانا نەبیکۆ، بەڕێوەبەری کۆمیتەی هاریکاری عەفرین-شەهبا بارودۆخی کشتوکاڵی ناوچەی شەهبای لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەڵسەنگاند.

 

"کۆمیتەی هاوکاری کشتوکاڵ لە شەهبا لەگەڵ گەلدایە"

سۆفیەتلانا نەبیکۆ لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکرد ئامانجیان لەم کۆمیتەیە یارمەتیدانی گەلە لە بواری کشتوکاڵ و ئەو ئاستەنگانەیەی کە بینیویانە و وتی: ئامانجی پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوکاری یارمەتیدانی خەڵکی مەدەنییە لە بواری کشتوکاڵ و هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی ئابووری خەڵک و ناوچەکە، بە دابەشکردنی زەوی پڕۆژەکەمان دەستیپێکرد نزیکەی یەک هێکتار یان یەک هێکتار و نیو زەوی بەسەر هەموو خێزانێکدا دابەشکراوە تا ١٠ خێزان، لەم پڕۆژەیەدا هەوڵمان داوە کە تۆو و سوتەمەنی دابین بکەین بۆ دابینکردنی پێداویستییە کشتوکاڵییەکانیان، بەڵام بەهۆی سەپاندنی حکومەتی شام، چەندین بەربەستمان لەم بوارەدا بینیوە، لەبەر ئەوەی ئێمە تەنها تۆومان پێدان و سوتەمەنی بەهۆی گەمارۆکەوە دابەش نەکرا، هەروەها هەوڵمان هەبوو بۆ جووتکردنی زەوییەکە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبوونی سووتەمەنییەوە ڕاگیرا، نزیکەی ٢٣٠٠ هێکتار زەوی دابەشکراوە ٢٢٥ هاوکاری بۆ خەڵک ئەنجام دراوە.

 

"بەهۆی گەمارۆوە بەرهەم کەمە"

سۆفیەتلانا نەبیکۆ باسی وەرزی کشتوکاڵی ئەمساڵی کرد و وتی: بە گەیشتنی وەرزی دروێنەی ئەو بەرهەمانەی کە ئێمە هاوکاری گەلمان کردبوو، ڕێژەی ئێمە لەم هاوکارییانە ١٠%ی هەموو زەوییەکانە، جگە لەو بڕە تۆوانەی چاندراون، دەگەڕێنەوە بۆ ئێمە، ئەو ڕێژەیەی کە ئێمە لە زەوییەکەوە وەریدەگرین بەسەر خەڵکدا دابەش دەکرێت، ئەمساڵ بارانێکی زۆر باریوە، بەڵام بەداخەوە بارانەکانی ئەم دواییە، چونکە کاتی ئەوە هاتووە کە دانەوێڵەکان لاببرێن زیانی گەیاندووە،  ئەو جۆرانەی کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەم بارانەوە و لە ئاودا ماونەتەوە بەهۆی ئەو گەمارۆیەوە کە بەسەر هەرێمەکەدا سەپێنرا، ئامڕازەکانی دروێنەکردنی دانەوێڵە گران بوون، هەروەها بازرگانەکان تۆوەکان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم کەمدەکەنەوە، کە کاریگەری نەرێنی هەیە، لە هەمان کاتدا، لەگەڵ ئەم پڕۆژەیەدا، ئێمە بزووتنەوەیەکی ئابووریمان دامەزراندووە لەناو کۆمەڵگەداو کارکردنی ئەوان لەناو خاکدایە.

 

بانگەواز بۆ لابردنی گەمارۆ

سۆفیەتلانا نەبیکۆ داوای کرد گەمارۆکانی حکومەتی شام لەسەر ناوچەکە هەڵبگیرێت بۆ باشترکردنی ئاستی کشتوکاڵی و ئابووری، چونکە شەهبا هەرێمێکی کشتوکاڵییە و وتی: داواکاری ئێمە ئەوەیە ئەم گەمارۆیەی ئێستا لە ناوچەکەدا هەڵبگیرێت، هەروەها کاریگەری لەسەر کشتوکاڵ و ئابووری هەرێم هەیە، شەهبا هەرێمێکە کە بە کشتوکاڵ ناسراوە، واتە هیچ سەرچاوەیەکی دیکە نییە جگە لە سەرچاوەی کشتوکاڵی لە ناوچەکەدا، هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵەوە سووتەمەنی بۆ گەل دابین دەکەین بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەکانمان بەتایبەتی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان.