یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا کۆنگرەی خۆی ڕێکخست

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا کۆنگرەی ناوەندی خۆی لە چوارچێوەی هەنگاوی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" سازکرد و پلانی سەردەمی نوێی خستەڕوو.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا "YJK-S" کە چەتری ڕێکخراوەکانی ژنانی کوردە لە سویسرا، دوێنێ کۆنگرەی خۆی سازکرد، کۆنگرەکە  لە چوارچێوەی هەنگاوی "لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" لە هۆڵی کۆنفرانسی ناوەندی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد (CDK) لە بازل بەڕێوەچوو، کۆنگرەکە پێشکەش بە ئەڤین گۆیی کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ کە لە پاریس شەهیدکرا، هەروەها ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کە لە ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی شەهیدکرا، کرا.

 

ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەران و میوانەکان ئامادەی کۆنگرەی ناوەندی YJK-S بوون کە بە ٦ ئەنجومەن و ٤ لیژنەو ٣ دەستپێشخەری کۆتایی بە کۆنگرەکەیان هێنا، کۆنگرەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەن بەرنامەی کۆنگرەکە دیاریکرا.

 

"ژنانی کورد لە تێکۆشانی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بڕیاردەر بوون"

زەینەب دەرسیم، ئەندامی بزووتنەوەی ژنانی کوردی ئەوروپا (TJK-E) هەڵسەنگاندنی بۆ پرۆسەی سیاسی کرد و ڕایگەیاند کە ساڵانی ٢٠٢٢ و ٢٠٢٣ هەم لە خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهان و هەم سیاسەتی کوردستان و تورکیادا سەخت بوون، وتیشی: ژنانی کورد بەشێوەیەکی چالاکانە بەشداریان لەم پرۆسەیەدا کردووە و بوونەتە هۆکارێکی بڕیاردەر لە خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.

 

بەڵێنی تێکۆشان دژ به گۆشەگیری

زەینەب دەرسیم تیشکی خستەسەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" توخمی سەرەکی سەرکەوتنە کە لەگەڵ خەباتی ژنانی کورد لە دژی داعش لە ڕۆژئاوا هەیە، لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ئێران، لە ئێرانەوە بۆ سەرانسەری جیهان بڵاو بووەوە و بووە دروشمی سەرەکی ئازادی ژنان، ئێمە بەردەوام دەبین لە خەباتمان دژی فاشیزم و سیستمەکانی سەرمایەداری، بۆ پاراستنی ئەم فەلسەفەیەی ژنانی کورد قوربانی دەدەن هەتا ئەو کاتەی دامەزرێنەری ئەم فەلسەفەیە ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەکرێت.

 

"ئەرکی هەڵبژاردنەکانمان کۆتایی نەهاتووە"

زەینەپ دەرسیم ئاماژەی بە هەڵبژاردنەکانی ١٤ی ئایار لە تورکیا و باکوری کوردستان کرد و وتی: ئەمڕۆ کاتی دەنگدان لە سویسرا کۆتایی دێت، بەڵام هێشتا ئەرکەکانمان تەواو نەکراون، پێویستە داوا لە خێزانەکانمان و خزمەکانمان کە لە تورکیا و باکوری کوردستان دەژین بکەین بچنە بنکەکانی دەنگدان و لە ١٤ی ئایاردا دەنگ بدەن.

 

دوای هەڵسەنگاندنی پڕۆسەی سیاسی، ڕاپۆرتی ساڵانەی YJK-S خوێندرایەوە و پێشکەشکرا بۆ هەڵسەنگاندن، پاشان سینەفیزیۆنی پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەسەر فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی"  پارادایمی خۆی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان دەربڕی و کاری ساڵێکی ژنان نیشان درا، دوای سینەفیزیۆنەکە بەڕێوەبەرایەتی نوێی YJK-S کە لە ١٠ کەس پێکدێت، ٢٥٩ کەس، پەروەردەیی، کۆمەڵایەتی، پەیوەندییەکانی دەرەوە، یەکێتی ئەستێرە و نوێنەرانی هەرێمەکە دیاریکران.

 

لە کۆتاییدا، پلانی کاتی نوێ چووە ناو دەنگدان و پەسەند کرا.

 

هەندێک لەو بڕیارانەی کە لە  کۆنگرەی YJK-S دا دراون بریتین لە:

* ڕۆژەڤی سەرەکی کاری سەردەمی نوێ بریتییە لە زامنکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە هەموو ئەو چالاکییانەی کە پێویستە ئەنجام بدرێن، ئەم وتارە سەرەکییە دەبێت ببێتە بنەما.

* بە دروستکردنی وۆرکشۆپی پەروەردەیی، گواستنەوەی زانستی ژنۆلۆژی بۆ گەل.

* کارکردن لەسەر دروستکردنی سیستمی کۆنفیدراڵی لەگەڵ سەنتەری ژنان بەردەوامه.

* کارکردن لە ئەنجومەنەکان بۆ دابەشکردن و پەرەپێدانی بەکارهێنانی زمانی دایک.

* ڕێکخستن و بەهێزکردنی دیپلۆماسییەتی گەل.

 

کۆنگرەکە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.