لەکاتی دابەشکردنی هاوکاری بۆ جەژن لە یەمەن ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا
لە سەنعای پایتەختی یەمەن کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حوسیەکان دایە، لەکاتی دابەشکردنی هاوکاری بۆ جەژن بەهۆی پاڵەپەستۆوە ٧٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٥٠ کەسیش برینداربوون.
ناوەندی هەواڵ
یەمەن یەکیکە لەو وڵاتانەی بەهۆی جەنگەوە بارودۆخێکی نەخوازراو ڕووی تێکردووە و خەڵکەکەی لەژێر هێڵی هەژاریدا دەژین، کە بووەتە هۆی سەرهەڵدانی بەدخۆراکی و ڕووداوی کارەساتبار.
بەهۆی هاتنی جەژنی قوربانەوە، هاوکاری بەسەر خەڵکدا لە سەنعای پایتەخت دابەشکراوە، بەڵام دروستبوونی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆ بووە هۆی گیانی لەدەستدانی ٧٨ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٥٠ کەس.
بەرپرسانی نەخۆشخانەی سەورەی سەنعا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی حوسیەکان دایە، ئاماژەیان بەوەکرد، ڕووداوەکەی سەنعا لە کاتی دابەشکردنی بڕە پارەیەک وەک هاوکاری دارایی بۆ جەژنی ڕەمەزان ڕوویداوە و بە بێ هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ بووە، بەوهۆیەشەوە دوو وەبەرهێن دەستگیرکراون.
هەروەها هێزە ئەمنییەکانی سەنعا چوونەتە ناوچەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەو ڕووداوە کردووە.