ژنان نامە بۆ ئیمڕالی دەنێرن
ژنان لە بەرلینەوە نامە بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەنێرن و ڕەوانەی ئیمڕالی دەکەن.
ناوەندی هەواڵ
کەمپەینی ئەنجومەنی ژنان Dest-Dan لە بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا، کە بەبۆنەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالانەوە دامەزرا، بەردەوامە لە کارەکانی، لە چوارچێوەی کارەکانی کەمپەینەکەدا، ژنان هەر هەفتەیەک لە ناوچەیەکی بەرلینەوە نامەیەک بۆ ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەنێرن.
ئەم هەفتەیەش لە چوارچێوەی کەمپەینەکە، ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان Dest-Dan لە ناوچەی ویدینگ لە بەرلین نامەیەکیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.
ژنانی کۆبووەوە لە بەرلین، نامەکانیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ئیمراڵی نارد.