زانایان: کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ئاژەڵان بەکەمی هەژمارکراون

زانایان ئاماژە بەوەدەکەن، کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و لەدەستدانی ژینگە لەسەر ڕێژەی ئاژەڵان کەم هەژمارکراون.

ناوەندی هەواڵ

 

لە مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، نزیکەی ٢٠٠ وڵات ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی کەمبوونەوەی سروشت تا کۆتایی ئەم دەیەیە، ئامانجی گەورەیان داناوە بۆ ڕاگرتنی لەدەستدانی هەمەچەشنی بایۆلۆجی و پاراستنی ٣٠%ی زەوی و دەریاکان تا ساڵی ٢٠٣٠.

 

زانایان لە توێژینەوەیەکدا کە لە گۆڤاری "Royal Society" بڵاوکراوەتەوە بە ناوی "Proceedings B" تیشک دەخاتەسەر زیاتر لە ٦٠٠ جۆری جیاوازی باڵندە و شیردەرە.

 

زاناکان دەڵێن: کاریگەری دواکەوتوومان بینیوە بۆ زیاتر لە ٤٠ ساڵ لەسەر شیردەرە گەورەکان و باڵندەکان، ئەمەش بەو مانایە دێت کە تا زیاتر چاوەڕێ بکەین بۆ ئەوەی هەنگاو بنێین، زیاتر دەخایەنێت بۆ بینینی هەر جۆرە وەڵامێک.

 

لە لایەکی دیکەوە، توێژینەوەکە پێشنیاری ئەوە دەکات کە هەنگاوی دەستبەجێ لەسەر چەند شتێک بندرێت وەک ڕاوکردنی بەردەوام و بەکارهێنانی لەڕادەبەری سەرچاوە سروشتییەکان کە سوودی دەستبەجێ و دێژخایەنیان دەبێت.

 

ئەمە لە کاتێکدایە بەهۆی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، ڕووەک و ئاژەڵ لە هەموو خاڵەکانی دیکەی مێژووی مرۆڤایەتی زیاتر لەناودەچن.