غانا ڤاکسینی مەلاریا پەسەند دەکات

غانا یەکەم وڵاتە ڤاکسینی نوێی مەلاریای پەسەند کردووە، کە لەلایەن زاناکانەوە بە "گۆڕانکاریی جیهانی" پیناسە کراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخەرانی دەرمانی غانا دوایین داتای تاقیکردنەوەیان لەسەر سەلامەتی و کاریگەری ڤاکسین مەلاریا بە ناوی "گۆڕانکاریی جیهانی" هەڵسەنگاند، کە هێشتا ئاشکرا نەکراوە و بڕیاریان داوە بەکاریبهێنن.

 

ساڵانە نزیکەی ٦٢٠ هەزار کەس بەهۆی نەخۆشی مەلاریاوە گیان لەدەستدەدەن، کە زۆربەیان منداڵن.

 

داتای تاقیکردنەوە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان لە بورکینا فاسۆ دەریخستووە، ڤاکسینی R21 بە ڕێژەی ٨٠% کاریگەر بووە کاتێک وەک سێ ژەمی سەرەتایی دەدرێت و دوای ساڵێک بەهێزتر دەبێت.

 

بەڵام بەکارهێنانی بەربڵاوی ڤاکسینەکە پشت دەبەستێت بە ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەیەکی گەورەتر کە نزیکەی ٥ هەزار منداڵی تێدا بەشدار بووە، چاوەڕوان دەکرا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ئەنجام بدرێت، بەڵام هێشتا بە فەرمی بڵاو نەکراونەتەوە.

 

دەسەڵاتی خۆراک و دەرمانی غانا، کە داتاکانی بینیوە، بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی بۆ منداڵانی تەمەن ٥ مانگ بۆ سێ ساڵ پەسەن کردووە.

 

پرۆفیسۆر ئەدریان هیل، بەڕێوەبەری پەیمانگای جێنەر لە زانکۆی ئۆکسفۆرد کە ڤاکسینەکەی تێدا داهێنرا ئاماژەی بەوەکردووە، وڵاتانی ئەفریقا دەڵێن ئێمە بڕیار دەدەین دوای ئەوەی لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤاکسینی کۆرۆنادا بەجێهێڵدراین.

 

وتیشی: پێشبینی دەکەین R21 کاریگەرییەکی گەورەی هەبێت لەسەر بنبڕکردنی مەلاریا لە منداڵاندا لە ساڵانی داهاتوودا، لە ماوەیەکی درێژدا دەبێتە هۆی کۆتایی هێنان بە ئامانجی گشتی لەناوبردنی مەلاریا.

 

هەروەها پەیمانگای سیرومی هیندستان ئامادەکاری دەکات بۆ بەرهەمهێنانی ١٠٠ بۆ ٢٠٠ ملیۆن دەرزی ساڵانە، لەگەڵ دروستکردنی کارگەیەکی ڤاکسین لە ئەکرای غانا.

 

ئەدار پوناواڵا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پەیمانگای سیروم وتی: پەرەپێدانی ڤاکسینێک کە کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئەم نەخۆشییە گەورەیە هەبێت، زۆر قورس بووە، غانا وەک یەکەم وڵات ڤاکسینەکەی پەسەند کردووە، سەرەتایەکی گرنگە لە هەوڵەکانمان بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەلاریا لە سەرتاسەری جیهاندا.