پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێک کە هەڕەشەی لە ژنێک دەکرد دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، تۆمەتبارێک بەهۆی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی ژنێکی گەنج، دەستگیركرا و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ناوەندی هەواڵ


ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی ژنێکی گەنج سكاڵای تۆمار كرد، كە لەلایەن كوڕێكەوە هەڕەشەی لێدەكرێت، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەستپێكرد.


ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارەوە تۆمەتبار كە لە دایكبووی ساڵی ١٩٩٨ە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت.


پۆلیسی سلێمانی جەختی لەوەش كردووەتەوە، تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندیكردن ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.