پارتی چەپی سەوز کاندیدە ژنەکانی خۆی ناساند

پارتی چەپی سەوز لە کۆبوونەوەیەکدا کە لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، کاندیدە ژنەکانی خۆی بۆ پەرلەمانی تورکیا ناساند، پارتی چەپی سەوز ڕایگەیاند کە ئەوان نوێنەرایەتی زۆرترین ژمارەی ژنان دەکەن لە پەرلەمان.

ئەنقەرە

 

بە بۆنەی ١٤ی ئایار هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و گشتیی خولی ٢٨، پارتی چەپی سەوز لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی ژووری ئەندازیارانی شارستانی لە ئەنقەرە کاندیدەکانی خۆی بۆ پەرلەمانی ناساند و سینەفزیۆنێک نیشاندرا، پاشان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" وترایەوە.

 

"میراتێکی بەهێز بۆ ئێمە بەجێماوە"

چیدەم کلیچگون ئوچەر، هاوسەرۆکی پارتی چەپی سەوز وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: دۆستەکانمان لە خەباتدا بە تەنیا جێمان ناهێڵن، ئەزمونی ئەوان لە سەردەمی نوێدا سوودی بۆ ئێمە دەبێت، دۆستایەتیمان بە بەهێزی بەردەوام دەبێت، ئێمە لەگەڵ ناسنامەی خۆمان وەک ژن پێکەوەین، کورد، عەلەوی، تورک، چەرکەس، عەرەب، پەنابەر و کرێکارین، ڕێگاکە بۆ هەموومان کراوە بێت، ئێمە لێرەین بۆ بنیادنانی ژیانێکی نوێ بۆ بوومەلەرزەلێدراوان و ژنان، بەڵێنێکمان هەیە بۆیان، ئێمە بۆ پینارین گوڵتەکین، شولێ چەت، فاتمە ئاڵتینماکاس، ئیپێک ئێر، گوڵستان دۆکو، یەڵدان کاهیرمان، نادیرە کادیرۆڤا، ناگیهان ئەکارسەل و چەندین ژنی کوژراوی دیکە لێرەن، ئێمە لێرەین دژی تاڵانکردنی سروشت، ئێمە لێرەین بۆ هەموو ئەو ژنانەی کە دەبنە قوربانی، لێرەین بۆ گۆڕانکاری، بۆ مووچەی یەکسان، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری و سیاسەتەکانی ستەمکاری، ئێمە لێرەین بۆ زیادکردنی نوێنەرایەتی یەکسان، دەستکەوتی وەک هاوسەرۆکایەتی، لێرەین بۆ زیادکردنی نوێنەرایەتی هاوبەش، بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ و لێرەین بۆ کۆتاییهێنان بە ڕژێمی یەک پیاوی.

 

"پارتی چەپی سەوز بە گەورەترین نوێنەرایەتی ژنان دەچێتە ناو پەرلەمان"

 

پاشان پەروین بوڵدان، هاوسەرۆکی هەدەپە، وتارێکی پێشکەشکرد و وتی: سوپاس و پێزانینمان بۆ فیلیز، ئایشە، فاتمە، هودا، دیلان، ڕەمزیە، ئۆیا، شەڤین کە ئەمجارە لەگەڵمان نابن، بەڵکو پاڵپشتی خەباتمان دەکەن. ڕەنگە ناویانم لەبیرچووبێت، بەڵام ئەوانەی ئەمساڵ ناچنە ناو پەرلەمان، لەگەڵ خەباتی ئێمەش دەبن، داوای ڕەحمەتی هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە لە بوومەلەرزەکەدا گیانیان لەدەستدا، ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، لەلایەن ئاکەپەوە جێهێڵراون بۆ چارەنووسی خۆیان، حکومەتی ئاکەپە-مەهەپە دوژمنایەتی ژنان دەکات، ئێمە وەک ژن بڕیاری خۆمان دەدەین، کەس ناتوانێت بڕیار لەسەر جلوبەرگ و ماکیاژ و چەند منداڵمان هەبێت، بدات، ئێمە بڕیار دەدەین،

 

پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، لە ١٤ی ئایاردا بە جۆش و خرۆش و بوێرییەکی زۆرەوە دەسەڵاتی وڵات دەگۆڕن و وتی: ئێمەی ژنان کە بە ئیرادەی ئازادی خۆمانەوە دەوەستینەوە و بڕیاری خۆمان دەدەین، خەباتێکی بەڕوومەت دەکەین، لە هەمان کاتدا ئێمە حزبێکی گەورەی ژنانین کە بە جۆش و خرۆش و ئیرادەیەکی زۆرەوە بۆ ناردنی دەسەڵات خەباتمان کرد و ئامادەکاریمان بۆ ١٤ی ئایار کرد، ئەگەر هەوڵی داخستنی هەدەپەش بدەن، ئێمە تا ١٤ی ئایار شەو و ڕۆژ کار دەکەین و نوێنەرایەتی بەهێزترین پارتی لە پەرلەمان دەکەین بە وتاری پارتی چەپی سەوزمان، هەمووان دەبینن پارتی چەپی سەوز بە گەورەترین نوێنەرایەتی ژنان جێگەی خۆی لە پەرلەمان دەگرێتەوە، ئێمە ئامادەکاری دەکەین بۆ چوونە ناو پەرلەمان بە ڕێژەی ٪٤٥ و هیوای سەرکەوتن بۆ هەمووان دەخوازین.

 

دوابەدوای وتارەکان یەک بە یەک ناوی کاندیدەکانی خولی ٢٧ی پەرلەمان خوێندرایەوە و بانگهێشت کران.

 

بەرنامەکە بە وێنەگرتنی سەرجەم ژنان کۆتایی هات.